پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رژیمی دڕندەی ئاخوندی گەیشتۆتە کۆتای تەمەنی خۆی.

رژیمی دڕندەی ئاخوندی گەیشتۆتە کۆتای تەمەنی خۆی.

سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14ی رێبەندان، ووتی:بنکەی سەربازی ئەلئەسەدی سەربە هێزی هەوایی ئامریکا لە عێراق بۆ چاودێری لەسەر رژیمی ئێران هەر دەمێنێ

سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 14ی رێبەندان، ووتی:بنکەی سەربازی ئەلئەسەدی سەربە هێزی هەوایی ئامریکا لە عێراق بۆ چاودێری لەسەر رژیمی ئێران هەر دەمێنێتەوە.
ترامپ ووتی: بوونی هێزە نیزامیەکانی ئامریکا لە عێراق زۆر گرنگە،چونکە واشنگتۆن دەتوانێت چالاکیەکانی رژیمی ئاخوندی بخاتە ژێر چاودێری خۆی.
هۆکاری سەرەکی بوونی ئامریکا لە عێراق چاودێری لەسەر رژیمی ئاخوندیە.
سەرۆک کۆماری ئامریکا دۆناڵد ترامپ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی تلویزیۆنی سی بی ئێس، لەگەڵ ئاماژە کردن بەوەی کە ئامریکا بنکەیەکی تەواو پێشکەوتوی سەربازیان لە عێراقدا هەیە کە دەتوانێ‌ هەموو خۆرهەڵاتی ناوەراست کۆنترۆڵ بکات، گووتی: یەکێک لەهۆکارەکانی ئەوەی کە دەمانهەوێ‌ ئەم بنکەیە بپارێزین ئەوەیە کە رژیمی ئاخوندی بخەینە ژێر چاودێریەوە، چونکە ئەم رژیمە کێشەیەکی جددیە.
ترامپ هەروەها ووتی :من باوەری تەواوم بە دەزگاکانی زانیاری ئامریکا هەیە، بەڵام ئەگەر کەسێک بڵێت رژیمی ئێران خوازیاری ئاشتیە،سەداسەد دژایەتی ئەوقسەیە دەکەم چونکە ئەم رژیمە رژیمێکی دڕندەیە و خەڵکی خۆی ئەشکەنجە دەدات و دەکوژێت.
لە لایەکی دیکەوە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیری ئیسراییل لە پەیامێکدا ووتی :وڵاتەکەی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی خۆی دژی رژیمی ئاخوندی جا بەهەر شێوەیەک بێ‌.
ناوبراو ووتی :پەیامێکم بۆ دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی هەیە ،ئێمە دەزانین خەریکی چ کارێکن و لە کوێ خەریکی ئەم کارەن،دەزانین کە دەست و پێوەندەکانتان لەکوێن، و چ کارێک دەکەن.ئێمە بە هەموو شێوەیەک بەردەوامی بە دژایەتیەکانمان لەبەرانبەر رژیمی ئاخوندی دەدەین.
لە هەمان کاتدا رادیۆی پەیامی ئیسراییل لە زاری کارناسانی ئیسراییلی ووتی: رژیمی ئاخوندی گەیشتۆتە کۆتای تەمەنی خۆی.

 


5 ساڵ و 9 مانگ و 17 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رژیمی دڕندەی ئاخوندی گەیشتۆتە کۆتای تەمەنی خۆی.

رژیمی دڕندەی ئاخوندی گەیشتۆتە کۆتای تەمەنی خۆی.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران