پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خاکەلێوەی 1384

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خاکەلێوەی 1384
سازمانی خەبات

 
زیندانییەکی کورد دوای ٢٠  ساڵ ئازاد کرا
 

یەکێک لە زیندانییە بەپێشینەکانی کورد لە گرتووخانەی یەزد، لە پاش تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی، گەڕایەوە بۆ ماڵەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، زیندانیی سیاسیی کورد، عەلی ساڵحی کوڕی محەممەدساڵح ،لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری یەزد ئازاد کرا. ناوبراو لە ساڵی ١٣٧٥ هەتاوی‏دا، لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، حوکمی ٢٠  ساڵ حەبسی بەسەردا سەپێندرا.  سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە شاری جوانڕۆ وێڕای پشتڕاست‏کردنەوەی ئازادیی ئەو هاووڵاتییە گوتی: "عەلی ساڵحی لە سەرەتاکانی زستانی ڕابردووەوە بە کردەوە ئازاد بووە و لە ئێستادا ناوبراو لە ماڵی باوکیەتی".عەلی ساڵحی خەڵکی گوندی "شەژوێ"ی سەربە شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانە. ئەو زیندانییە کوردە لە کاتی چالاکیی سیاسی بۆ یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەوروبەری شاری سەلاسی باوەجانی، هاوڕێ لەگەڵ محەممەد مورادی، دەستبەسەر و بە تاوانی "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگای حیزبێکی نایاسایی" حوکم درا.
 

هێزی سنووریی بانە زیانی ١.٥ میلیارد تمەنیی بە کاسبکاران گەیاند

کۆمەڵێک لە کاسبکارانی سەر سنووری بانە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە هێرشیان کرایەسەر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،  سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوە، چەندین ماشینی سەربە هێزی ئینتیزامیی شاری ئارمەردە، هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکارانی ناوچەکە و کەلوپەلی ئەوانیان تێک و پێک داوە.کەسانی چەکدار لە بۆسەیەکدا دەستڕێژیان لە ٢ ماشینی کاسبکاران کردووە و بە سەدان هەزار تمەن زەرەریان پێ‏گەیاندوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند کەØ› شوێنی کەمینەکە لە "بلەکێ" هەڵکەوتووە و قەبارەی بارەکە کە بریتی بوو لە کەلوپەلی تاناکۆرا، بە زیاتر لە ١.٥ میلیارد تمەن دەخەمڵێندرێت.هەروەها ٥ سەر ئەسپی کاسبکاران لەو گولەبارانەدا بەکوشت چوون.دەوترێت خاوەنی ئەو بارانە، لە هاووڵاتییانی چەند شار و شارۆچکەی کوردستانی ئێران بوون کە بە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لە سنووری بانە کردووە.
 

پچڕانی گازی شاری مه‌‌‌ریوان به‌‌‌هۆی داڕمانی زه‌‌‌وی

به‌‌‌هۆی داڕمانی زه‌‌‌وی له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی سه‌‌‌ره‌‌‌کی هێڵی گازی سه‌‌‌وڵاوا، مه‌‌‌ریوان و گونده‌‌‌کانی ده‌‌‌وروبه‌‌‌ر، گازی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ بڕاوه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین ساته‌‌‌کانی سه‌‌‌رله‌‌‌به‌‌‌یانی دوێنی سێشەممە 17ی خاکەلێوەی 1395، به‌‌‌هۆی داڕمانی زه‌‌‌وی که‌‌‌ به‌‌‌هۆی بارینی زۆری حه‌‌‌وته‌‌‌ی ڕابردوو له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی سه‌‌‌وڵاوا و مه‌‌‌ریوان بووه‌‌‌،به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ بۆریی گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی گازی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ ته‌‌‌قیوه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌ریوان هه‌‌‌تا کاتی وه‌‌‌لاچوونی ئه‌‌‌م کێشه‌‌‌یه‌‌‌، له‌‌‌ گازی سرووشتی بێبه‌‌‌شن. جێگەی باسە که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌ریوان به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی گوزه‌‌‌رانی ژیانی ڕۆژانه‌‌‌ی خۆیان و بۆ به‌‌‌کارهێنانی گاز، ڕوویان لە پڕکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی پیکنیکه‌‌‌کان ناوه‌‌‌ و له‌‌‌ ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی پڕکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی پیکنیک له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌یه‌‌‌کی دوور و درێژدا ڕاوه‌‌‌ستاون. 

 
ناروونی چارەنووسی لاوێکی کورد دوای دەستبەسەر کردنی

لە مانگی سەرماوەزی ساڵی رابردووە لاوێیکی کورد خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیاریێکیان لەمەر چارەنووسی رۆڵەکەیان نیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پشتیوان نەهرۆیی، لاوی کۆڵبەری دانیشتووی گوندی ئارمەردەی سەر بە شاری بانە لە رێکەوتی 25ی سەرماوەزی 1394، لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیاریێکیان لە هۆی دەستبەسەر کردن و شوێنی راگیرانی رۆڵەکەیان نییە. جێگەی باسە کە لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگی رابردوو بنەماڵەکەی سەردانی زۆربەی شوێنە ئەمنییەتیەکانی ئەو شارەیان داوە بەڵام هیچ زانیاریێکیان دەست نەکەوتووە. 
 
تاوانەکانی سپای پاسداران لە سیستان و بەلووچستان بەردەوامە

 لە سیستان و بەلووچستان سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەیەک بە دەستی هێزەکانی سپای پاسداران کوژران. بەپێی ڕاپۆڕتی چالاکانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێران، هێزەکانی سپای پاسداران بە هاویشتنی مووشەکێک بۆ ماشێنی بنەماڵەیەک، بوون بە هۆی لە ناوچوونی سەرجەم ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە. بەپێی هەواڵی ئەو سەرچاوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بنەماڵەی سەهوویی لە ڕێگای گوندی چانێف سەر بە شاری ئیسپێک لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەکرێنە ئامانج و هەموویان بە شێوەیەکی کارەساتبار لە ماشێنەکەدا دەسووتێن. دوا بە دوای ئەو ڕووداوە، هێزەکانی سپای پاسداران بۆ پاساو هێنانەوە و تێکدانی بیروڕای خەڵک، دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ویدیۆیی کە ئەو بنەماڵە شەڕفرۆش و خرابکاران. هەروەها هێزەکانی سپای پاسداران لەو گرتە ویدیۆییەدا چەند چەکێک پێشان دەدەن کە گوایە ئەو چەکانە هی ئەو بنەماڵەیە بووە. بە وتەی شایەت حاڵەکان، کوژراوەکان بە تەواوەتی سووتاون و ناسینەوە و لێک‏جیاکردنەوەی تەرمەکانیان زۆر ئاستەم بووە. سەرکوتی هاووڵاتییانی بەلووچ و پەیڕەوانی سوننی مەزهەبی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە لایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەردەوامە و ئەوە لە کاتێکدایە کە بە دەیان زیندانیی سیاسیی بەلووچ، لە زیندانی زاهێدان زیندانین و بەشێکیان لە ژێر حوکمی ئیعدام دان.
 
 
دەر کردنی دوو خوێندکاری بەهایی لە زانکۆی ورمێ

دوو ئارۆمەندی بقەهایی دوای سێ ساڵ خوێندن لە زانکۆی پەیام نووری ورمێ لە زانکۆ دەر کران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،  سەحەر پەناهی خوێندکاری رشتەی ئەدەبیات لە ترمی پیچنج و نەوید کۆقەدەم، خوێندکاری بەشی مۆهەندسی بەرق لە خوێندن بێ بەش کران. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم دوو خوێندکاری دوای هەوڵدانێکی زۆر نەیانتوانی هۆی دەر کردنەکیان بزانن و تەنیا بە هۆی ئەوەیکە بەهایی بوون لە خوێندن بێبەش کراون. جێگەی باسە کە ساڵی رابردووش دەر کردنی خوێندکارانی بەهایی لە زانکۆکانی ئێران بەردەوام بوو.
 
 
لێبوردنی نێونەتەوەیی: ئێران، پاکستان و عەرەبستان زۆرترین ئێعدامیان تێدا بەرێوەچووە
 
خەباتمێدیا: رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی رۆژی چوارشەممە 18ی خاکەلێوەی1395 لە نوێترین راپۆرتی ساڵانەیدا رایگەیاند: رێژەی ئێعدامەکان لە ساڵی رابردووی زایینی زیاتر لە 50 لە سەد زیادی کردوە لە چاو ساڵی 2014 و ئەو رێژەیە لە ساڵی 1989وە بێ وێنە بووە.
ئەو رێکخراوە کە بنکەکەی لە بەندەنە، ژمارەی ئێعدامەکانی ساڵی رابردووی 1634 کەس راگەیاندوە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی رایگەیاندوە ئەو ژمارەی ئێعدام کراوانی چین لە خۆ ناگرێ چونکە چین ئاماری ئێعدامەکانی خۆی بڵاو ناکاتەوە.
ئەو رێکخراوە هەروەها رایگەیاندووە کە 89 لەسەدی ئێعدامەکانی ساڵی 2015 لە سێ وەڵاتی ئێران و پاکستان و عەرەبستاندا ئەنجام دراوە. ئەو رێکخراوە هەروەها ئیشارەی بەوە داوە کە رژێمی ئێران 977 کەسی ئێعدام کردوە کە لە ساڵی 2014دا ژمارەی ئێعدام کراوەکان لە ئێران 743 کەس بووە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی دەڵێ: ژمارەیەک لەو ئێعدام کراوانە کەسانێک بوون کە لە کاتی ئەنجامی تاواندا تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵ بووە و بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بە منداڵ دەژمێردرێن.
ژمارەی ئێعدام کراوەکان لە پاکستان 326 و لە عەرەبستان 158 کەس بووە.
سلیل شیتی سکرتێری گشتی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی رایگەیاندوە کە رژێمی ئێران و پاکستان و عەرەبستان بەشێوەیەکی کەم وێنە دەست دەدەنە ئێعدامی خەڵکی ئەو وەڵاتانە کە بە زۆری رەوتی دادگاییەکان بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە بەرێوە دەچێ.
 

سەناتۆر بن کاردین: دەبێ بەرەورووی بەچالاکی خراپکارانەی رژێمی ئێران بینەوە 
 
سەناتۆر بن کاردین لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی پێوەندیەکانی دەرەوەی سەنای ئەمریکا گوتی: دەبێ چاودێری تێکڕای چالاکیەکانی رژێمی ئێران بکەین. تاقیکردنەوەی موشەکی بالستیک پێشێلکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە. لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا ئەو رژێمە سەرچاوەی خراپەکاریە و پشتیوانی تاقمە ترۆریستیەکان دەکا.
من لە عەرەبستان بووم/ هەمووان لە دەستێوەردانەکانی رژێمی ئێران نیگەرانن. ئەو رژێمە دەستێوەردان لە کاروباری سوریە و یەمەن دەکا. موشەکەکانی ئیسکادی حوسیەکان لەلایەن ئەو رژێمەوە دابین دەکرێ. ئەو رژێمە وەزعەکە ئاڵۆزتر دەکا. ئێمە دەبێ بەر بە چالاکی خرابکارانەی رژێمی ئێران بگرین.


8 ساڵ و 7 مانگ و 15 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خاکەلێوەی 1384

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 18ی خاکەلێوەی 1384

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران