شۆرای یەکێتی ئوروپا رۆژی دووشەممە ۱٥ی رێبەندانی ۹·لە راگەیاندراوێکدا وێڕای پشتیوانی لە بەرجام ،بەرنامەی موشەکی،کردەوە ترۆریستیەکان و پێشلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێرا
شۆرای یەکێتی ئوروپا رۆژی دووشەممە ۱٥ی رێبەندانی ۹·لە راگەیاندراوێکدا وێڕای پشتیوانی لە بەرجام ،بەرنامەی موشەکی،کردەوە ترۆریستیەکان و پێشلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێرانی مەحکووم کرد.
لە بەشێکی ئەم راگەیەندراوەدا هاتوە:شۆرای یەکێتی ئورووپا لەبارەی دەستێوەردانی سەربازی رژیمی ئێران و بەردەوامی مانەوەی هێزەکانی رژیم لەسوریە نیگەرانە.
ئەم شۆرایە لەپێوەند بە بەرنامەی موشەکی بالستیکی رژیم زۆر نیگەرانە،بەتایبەت هاویشتنی ئەو موشەکانەی کە بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی شۆرای ئەمنیەتە.
هەروەها شۆرا لەپێوەند بە چالاکی دوژمن کارانەی رژیم لە خاکی وڵاتانی بەشدار نیگەرانەو لەم پێوەندەدا دو کەس و یەک دامەزراوەی خستۆتە لیستەوە، و هەروەها شۆرا زۆر نیگەرانی دۆخی مافی مرۆڤ و بەردەوامی بەکارهێنانی سزای سێدارە لەلایەن رژیمەوە.