بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی سێشەممە 16ی رێبەندان، لە دانیشتنێکی خەبەری هاوبەش لەگەڵ ئەلێکساندەر واندەر بلین، سەرۆک کۆماری ئۆتریش، رایگەیان
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رۆژی سێشەممە 16ی رێبەندان، لە دانیشتنێکی خەبەری هاوبەش لەگەڵ ئەلێکساندەر واندەر بلین، سەرۆک کۆماری ئۆتریش، رایگەیاند کە رێکەوتی 2ی رەشەممەی مانگی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ ولادیمێر پۆتین، سەرۆک کۆماری روسیە، دیدارو چاوپێکەوتن دەکات، و لەو دیدارەدا لەپێوەند بە ئێران راو بۆچون دەگۆرنەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە:سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە،بەدوای دانوستانێک کە چەند مانگ لەمەوپێش لەگەڵ پۆتین لەپاریس هەمبوو وە وتوێژەکانی دوای ئەو، 21ی فێوریە دیسان سەفەر دەکەم بۆ روسیە.
بەوتەی ناوبراو، بەردەوامی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە سەربەخۆیی سەربازی رژیمی ئاخوندی ئێران لە سوریەدا زۆر گرینگە.
هەروەها ووتی ئێمە لە بەشە جۆراو جۆرەکان رێگری لەو پێشرەویانە دەکەین، پێویستە بەردەوامی بەو هەوڵانە بدەین و لە بەرەییکی دیکە لەدژی خۆمان لەلایەن رژیمی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی جۆلان پێشگیری بکەین، ئەمە تەوەری وتوێژەکانی منە لەگەڵ سەرۆک کۆمار پۆتین.