رۆژی هەینی 19ی رێبەندانی 1397 لە بەرەبەری چلەمین ساڵرۆژی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی، گردبوونەوە و رێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری پاریسی پێتەختی فەران
رۆژی هەینی 19ی رێبەندانی 1397 لە بەرەبەری چلەمین ساڵرۆژی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی، گردبوونەوە و رێپێوانێکی بەرفراوان لە شاری پاریسی پێتەختی فەرانسە لەلایەن شۆرای میللی مقاومەتی ئێرانەوە بەرێوەچوو.
لەو گردبوونەوەدا ژمارەیەک لە دۆستانی شۆرا لە فەرانسە وتاریان هەبوو، هەروەها خانم مریەمی رەجەوی بەشێوەی ویدیئۆیی پەیامێکی بۆ بەشداربووان هەبوو. هەروەها عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامی رێکخستنەکانی سازمانی پێشکەش کرد.
لە پەیامی رێکخستنەوەی دەرەوەدا وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ئەو یادە، تیشکی خستە سەر کارکردی 40 ساڵەی ئاخوندان لە ئێران و ناوچەکە و هەوڵە خراپکارانەکانی ئەو دەسەڵاتە لە جیهان کرد. هەروەها داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە سیاسەتێکی بەبڕشت لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئاخوندان خزمەت بە کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە جیهان و جینایەت لە ئێران بێنن و لە پاڵ خەڵکی ئێران بۆ روخانی رژیمی ئاخوندان بن.
شایانی گوتنە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرس و ئەندامانی دڵسۆزی سازمان لە ئوروپا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئاڵای سازمانی خەبات بەشداری ئەو گردبوونەوە جەماوەریە بوون