هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لە هەشتەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی

لە هەشتەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی

بابەشێخ حسێنی
یادکردنەوەی کەسایەتیە دیارو تێکۆشەرەکانی رێگەی ئازادی کوردستان ئەرکی هەر هاونیشتمانیەکی کوردستانە. بە تایبەت یادی مامۆستا شێخ عیزەددین رێبەری خۆنەویست و دڵپاک کە بە تەواوی مەعنا ئامانجی رزگاری کوردو کوردستان بوو و بەو پەڕی توانای لە پێناو یەکڕیزی و برایەتی لە کوردستان هەوڵی دەدا. مامۆستا شێخ عیزەددین تێکۆشەرو دڵسۆزو بێ‌ منەت بەماڵ و سەروەت و دەسەڵات بوو.
لە گەڵ ئەوەی مامۆستا شێخ عیزەددین رێبەرێکی ئایینی بوو، بەڵام بە بێ‌ جیاوازی لە هەموو بیرو بۆچوونەکانی دەڕوانی و هەموویانی بە هاوبەش لە خێرو خۆشی و شەری کوردستان دەزانی. بەداخەوە ململانێ‌ سیاسەکان و بیرکردنەوە هەڵەکان کە باڵی بە سەرجوڵانەوەی مافخوازانەی کوردا کێشابوو،بوونە سەرهەڵدانی دژایەتیەکان وهۆی بزڕ٠کاندنی ریزی شۆڕش. دروست کردنی ئەو ناکۆکیە بێ‌ هۆیانە وایان کرد لەو هەلومەرجە لەبارەی کە لە سەرەتادا بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران هاتبوونە پێش،کەڵک لە کەسایەتی جەنابی مامۆستا شێخ عیزەددین و لە هەلومەجی لە بار وەرگیرێ‌، بەڵام بە داخەوە دژمن کەڵکی لەو پەرتەوازەیی و دژایەتیانەی نێو ریزی شۆرش وەرگرت.
ئەوەی زیاتر جێگەی داخە،بوونی کەسانی هەل پەرەست و نادڵسۆز لە دەوری جەنابی مامۆستا بوو کە رێگەیان گرت لەوەی بەڕێزیان و کەسە دڵسۆزەکانی، دەوری زیاتر لە رێبەرایەتیکردنی جوڵانەوەی مافخوازانە بگێڕن‌.
رێبوارانی رێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران مامۆستا شێخ عیزەددین بە بەشێک لە مێژووی سازمانی خەبات دەزانن کە لە هەلومەرجە حەستەمەکاندا پشتیوانێکی قایم و گەورەو هاوکارو یارمەتیدەرمان بوو.
مامۆستای نەمر چ لە کاتی ژیان و چ لە دوای کۆچی دوایی،هێمای خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان و بۆ من بوەو یادی ئەو رێبەرە بلیمەت و کەم وێنەیە هەمیشە لە کات بە کاتی ژیانم بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
رۆحی پاکی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی رێبەری خۆنەویستی نەتەوەکەمان شادو جێگەی بەهەشتی بەرین بێ‌.


5 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە هەشتەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی

لە هەشتەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عیزەددین حوسەینی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران