رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 24ی رێبەندان، وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆی خستە سەر ۹کەس و دوو دامەزراوەی سەر بە رژیمی ئاخوندی.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 24ی رێبەندان، وەزارەتی خەزێنەداری ئامریکا گەمارۆی خستە سەر ۹کەس و دوو دامەزراوەی سەر بە رژیمی ئاخوندی.
ئەو کەسانەی کە لەلایەن خەزێنەداری ئامریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر بریتین لە: حوسێن عەباسی،موجتەبا مەعسوم پوور،میلاد میرزابەیگی و حسێن پەروەر لە کۆمپانیای( نێت پەیگەرد سەماوات)و حامید قەشقاوی،غوڵامرەزا مونتەزەمی،نادر تالیب زادە ،زەینەب مەهنا تالێب زادە، ومحەممەد باقر شیرین کار،
ئەوانەی کە گەمارۆیان خراوەتە سەر پێوەستن بە رێکخراوی شەڕی ئەلکترۆنیک و بەرگری سایبری سوپای پاسداران.
هەروەها ئەو دو دامەزراوەش کە گەمارۆ خراوەتە سەریان بریتین لە کۆمپانیای
(نێت پەیگەرد سەماوات و رێکخراوی ، ئاسۆی نوێ.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە وەزارەتی خەزێنەداری
ئامریکا رۆژی هەینی سێی خاکەلێوەی ۹· بە هۆی هێرشی سایبری رژیم، گەمارۆی خستە سەر دە پلەبەرز و یەک دامەزراوەی ئێران.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز: ئامریکا رۆژی هەینی گەمارۆی خستۆتە سەر 10کەس و یەک کۆمپانیای رژیم کە لە هەوڵی هەک کردنی سەدان زانکۆی ئامریکایی و نێونەتەوەیی و دەیان کۆمپانیا و چەندین بەشی دەوڵەتی ئامریکا بوون.