پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆتایی کۆبوونەوەی وەرشۆ، و چارەنووسی رژیم!

کۆتایی کۆبوونەوەی وەرشۆ، و چارەنووسی رژیم!

: لەدوای کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی دوو رۆژەی وەرشۆ کە رۆژانی 24 و 25ی رێبەندان لە وەرشۆی پێتەختی لەهستان گیرا، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا و وەزیری دەرەوە

: لەدوای کۆتایی هاتنی کۆنفرانسی دوو رۆژەی وەرشۆ کە رۆژانی 24 و 25ی رێبەندان لە وەرشۆی پێتەختی لەهستان گیرا، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئامریکا و وەزیری دەرەوەی لەهستان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد، پەمپێئۆ لەو کۆنفرانسەدا بەتایبەتی ئاماژەی بەوەدا کە: نوێنەرانی ناتۆ و یەکیەتی ئوروپا لەو کۆنفرانسەدا بوونیان هەبوو وە زۆر بە بەرفراوانی بەشدارییان تێدا کرد، هەروەها لەبارەی پێشگیری لە بەرهەمهێنانی چەک و چۆڵ و بارودۆخی یەمەن و سوریە، ئێران و ئەمنیەت و مافی مرۆڤ، قسەمان کرد.
ناوبراو هەروەها لەپێوەند بە رژیمی ئاخوندی ووتی: ئێمە دەمانهەوێ لەگەڵ گەورەترین مەترسی رووبەروو ببینەوە، هەرەشەکانی رژیم وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلی لێک نزیک کردۆتەوە.
ئێمە هیچ شۆخیەکمان لەگەڵ رژیم نییە و نایشارینەوە و گەمارۆ و فشاری زیاتر دەخەینە سەر رژیم بۆئەوەی خەڵکەکەی بتوانن بە مافەکانیان بگەن، ئەو رژیمە هەموو شوێنێکی تووشی وێرانی کردۆتەوە.
ناوبراو هەروەها ووتی، رژیمی ئێران بەشێک نابێت لە قسەو باسی ئێمە تا ئەوکاتەی کە هاوکاری حیزبوڵلا بکات و چالاکیەکانی لە سوریەو عێراق و ئامریکای باشوور رانەگرێت، ئێمە فشارەکانمان بەردەوامی پێدەدەین لەسەری، ئامریکا جددیە لەسەر ئەوەی کە هەموو وڵاتان دەبێ‌ بزانن ئاخوندەکان و قاسم سلێمانی نابێت دەستیان بگات بە چەکی ئەتۆمی.
ناوبراو وتی، بریارنامەی 2231ی شۆرای ئەمنیەت روونە و ئێران سەرپێچی لێ‌ دەکات. ئێمە لەزۆر بابەتدا لەگەڵ ئورووپا هاونەزەرین، ئوروپا ماهان ئێری گەمارۆدا.
ههروەها لەو کۆبونەوەیەدا تەنانەت یەک کەسیش پشتیوانی لە رژیمی ئاخوندی نەکرد، هیچ کەسێک حاشای لە هەرەشەکانی رژیمی ئاخوندی نەکرد، کەسێک نەیوت قسەکانی ئامریکا لەپێوەند بە هەرەشەکانی رژیم نادروستە یان زیادەرۆییە.
زۆر ئەستەمە لەبارەی عێراق و لوبنان و یەمەن و سوریە قسە بکەین، بەڵام لەبارەی رژیم و هێزی قودس قسە نەکەین، هەرەشەکانی رژیم جددیە.
وەزیری دەرەوەی لەهستانیش ووتی:
لەکۆنفرانسی وەرشۆدا لەپێوەند بە دەوری تێکدەرانەی رژیمی ئاخوندی قسەمان کرد، لەبارەی ئەمنیەتی ناوچەکە و بەتایبەت بارودۆخی سوریەو یەمەن قسە کرا.
من وتم کە ئەو فستیفاڵە و بابەتە سەرەکیەکەی بەجۆرێک دارێژراوە کە پێراگەیشتن بە بابەتی جیاوازدا بکات.
لەزۆرێک لە بابەتەکان وەک دەست تێوەردانەکانی رژیم بە دەوری نەرێنیەکەی ئاماژە دەکرا، ئەوە تەنیا روانگەی ئامریکا نیە، هەموو هاونەزەر بوون کە دوری رژیم تێکدەرانە بووە.
رژیمی ئێران بانگهێشتی ئەو کۆنفرانسە نەکرا بەهۆی کردەوەکانی، بەڵام ئەگەر کردەوەکانی بگۆرێ‌ بارودۆخەکە جیاواز دەبێت.
جێگەی باسە هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی وەرشۆ، شۆرای میللی موقاومەتی ئێران کۆبوونەوەێکی بەرفراوانی لە ئیستادیۆمی نوردوای پێتەختی لەهستان بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی گرینگی جیهان بەرێوە برد. جێگەی باسە لەو کۆبوونەوەیە دا رودی جولیانی راوێژکاریی یاسایی سەرۆک کۆماری ئەمریکا قسەی کرد و تێیدا داوای هەڵس و کەوتی جیددی لەگەڵ رژیمی ئێران لە ئاستی نیونەتەوەیی کرد. خاتوو مەریەم رەجەوی سەرۆک کۆماری هەلبژێردراوی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران لە قسەکردنێک دا ووتی ئێمە چاوەروانیمان لەو کۆبوونەوەیە ئەوەیە کە مافی خۆراگری خەڵکی ئێران بۆ رووخان و لەناوبردنی رژیمی فاشیستی ئاخوندی و گەیشتن بە ئازادی بە رەسمی بناسێ.


5 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆتایی کۆبوونەوەی وەرشۆ، و چارەنووسی رژیم!

کۆتایی کۆبوونەوەی وەرشۆ، و چارەنووسی رژیم!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران