هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاپەرینێکی پیرۆز بەڵام ئاکامێکی ڕەش

ڕاپەرینێکی پیرۆز بەڵام ئاکامێکی ڕەش

هەر کات یادی سەرکەوتنی راپەڕینی خەڵکی ئێران دژ بە رژیمی شاهەنشاهی دەکرێتەوە، ئەو پرسیارە دێتە پێش کە ئایا ئەو ڕاپەڕنە کارێکی پێویست بوو؟


سیامەند



هەر کات یادی سەرکەوتنی راپەڕینی خەڵکی ئێران دژ بە رژیمی شاهەنشاهی دەکرێتەوە، ئەو پرسیارە دێتە پێش کە ئایا ئەو ڕاپەڕنە کارێکی پێویست بوو؟ وەلامی ئەو پرسیارە لە لای زۆر کەس ئەوەیە کە ئینقلاب لە دژی حکومەتی شاهەنشایی شتێکی پێویست و زەرورەتێکی مێژوویی بوو، بەڵام ئەگەر چاوێک بە ئاکامی ئەو ڕاپەڕینەداو ئاسەوارە زیانبارەکانی ئەو شۆڕشە مێژوویە بگێڕین بۆمان دەردەکەوێ‌ کە ئاکامێکی پڕ لە نەگبەتی، تاڵی،جەنگ، وێرانی،خۆێن ڕشتن و داڕمانی ئەوەی چاک و بە کەڵک بوو لە ئێراندا، لە گەڵ ئەو ڕاستیەی رژیمی شا دزو گەندەڵ و دژە مرۆف بوو.


لە ئێستادا شاهیدی سەرهەڵدانی هەلو مەرج و دۆخێکین کە تەنیا دوو دوژمن بە یەک خوازیارن بەرانبەر بە تەرەفەکەی بێتە دیی. خەڵکی ئێران کەی چاوەڕی ئەوەی دەکرد بەریی رەنج و فیداکاری، ئازاری چەندین ساڵە، قوربانی و جەرگ سووتانی دایکان و باوکان ببیتە بڵقی سەر ئاو وە تەنیا ئاخوندە ملهوڕەکان و دەست و پێوەندەکانیان لەو ئێرانەدا دڵخۆش بن و ئەوەی خێرە بیبەن بۆ خۆیان و شەڕو ماڵوێرانیش بە نسیبی خەڵکی ئێران بکەن.


چل ساڵی تەواوە ئێران کەوتۆتە داوی دەستەیەک ئاخوندی دواکەوتووی هیچ نەزان،کە دواکەوتوانەترین سیستمی حوکمڕانیان لە ئێراندا بە فێڵ و چاوبەست لە جەماوەرو هەروەها بە هاوکاریی ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان دامەزراندوە.ووڵاتانی خاوەن هیزی جیهان دڵخۆش بوون بە دەسەڵات وحکومەتێکی مەزهەبی لە ئێراندا کە بە خەیاڵی خۆیان ئەو حکومەتە مەزهەبیە رێگە لە پەرە گرتن و پەلکێشان و کاریگەری حکومەتی کۆمارەکانی سوسیالیستی شۆرەوی بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگرێ‌، هەر بەو بیرکردنەوە هەڵەو نابەجێ‌ یەیان رێگەیان خۆش کردبۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایەن خومەینی و دەست و پێوەندەکانی. بەڵام نەک بیرکردنەوەی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ئانجەکانیان نەهاتە دیی بەڵکو رژیمی خومەینی نەک بوو بە بەڵاو نەگبەتی بۆ خەڵکی ئێران بەڵکوو بووە هۆی ئاژاوە، ترۆر،وێرانی و کێشە لە خۆرهەلاتی ناوەڕاست و سەرانسەریی جیهاندا. لە ماوەی چل ساڵ حوکمڕانی دواکەوتنانەی ئاخوندەکان، ئەو ڕژیمە لە ئێستادا بۆتە گەورەترین کێشە بۆ کۆمەڵگای مرۆفایەتی،ئێرنی کردۆتە بنکەو سەرچاوەری ترۆریستی لە جیهان و بەئامانجە شەڕخوازیەکانی و هەوڵەکانی بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم و پەرەپێدان بە توانای مووشەکی هێرشبەرو چەک و تەقەمەنی قەدەغەکراو بە یەکجاری هیواو ئامانجی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی کردە بڵقی سەر ئاو بەڵکوو بوو بە هەڕەشەی جیددی بۆ سە ئامانجی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ودروست کردنی مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل و ووڵاتانی عەرەب لە ناوچەکەدا.


بە داخەوە چۆن لە سەرەتاوە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە هەڵسەنگاندن و بەراوردەکانیان لەسەر ڕژیمی خومەینی هەڵەیان کرد،لە ئێستاشداو دروست لە دوای چل ساڵ حوکمڕانی مەترسیداری ئاخوندەکان و سەرەڕای ئەوەی بە ڕوونی ئەو مەترسیانە دیارن،بەو حاڵەش بەشێک لە وولاتانی ڕۆژئاوایی هەر بەردەوامن لە خۆش خەیاڵی و بەو هومێدەن رژێمی ئاخوندی ئەو ئامانجانەیان بۆ بەدیی بێنێ‌ کەبە ئاشکرا دیارە بۆیان بە دیی ناهێنێ‌. بێگومان ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان ناڕاستەوخۆ بەرپرسن لەو گشتە مەینەتیەی کە خەڵکی ئێران بە هۆی حوکمرانی ئاخوندەکانەوە تووشیان هاتوە، هەر خۆشیان بەرپرسن لە ئاکامە خراپەکانی ئەو پشتیوانیانەی کردیان لە بەدەسەڵات گەیشتنی خومەینی و هەروەها بەردەوام بوونی حکومەتی دیکتاتۆرو خۆێن ڕێژ لە ئێراندا. ئێستا کە یادی چل ساڵەی سەرکەوتنی راپەڕینی ڕەوا لە دژی حکومەتی شاهەنشاهی دەکەینەوە، ئەو حکومەتەی کە جینایەتی زۆری لە دژی خەڵکی ئێران و بەتایبەت گەلی کورد کرد، بەلام بێگومان هیچ کات ستەم و بێدادیەکانی حکومەتی شا بە رادەی حکومەتی ئاخوندان بەربڵاو هەمەچەشنە نەبوو.ئاشکرایە ئەو ستەمانەی کە ئاخوندان لەماوەی 40 ساڵ بەرانبەر بە خەڵکی ئێران و خەڵکی کوردستان کردیان بە ڕادەیەک زۆرو بێ‌ بەزییانە بوون وبەردەوامن کە ستەمی حکومەتی دیکتاتۆری شاهەنشاهی پەراوێزخستوەو هەروەها ئاکامی ئینقلاب و شۆرشە گەورەکەی ساڵی 1357 کۆچی خۆری تاڵ کردوە وەک زەقنەبووت.


5 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپەرینێکی پیرۆز بەڵام ئاکامێکی ڕەش

ڕاپەرینێکی پیرۆز بەڵام ئاکامێکی ڕەش

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران