لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی داهێنانە پزیشکییەکانیەوە هەتا ئێستا چەند جارێک خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێناوە.
لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی داهێنانە پزیشکییەکانیەوە هەتا ئێستا چەند جارێک خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێناوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری کوردپا:دوکتور "خەبات خدری" داهێنەری لاوی خەڵکی گوندی "دمیۆ" سەر بە شاری مەریوان، سێ دەرمانی گیایی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جگەر، پووکانەوەی ئێسک، ئارترۆز و پرۆستات دروست کردووە.
ئەم لاوە کوردە بەهۆی داهێنانەکانییەوە لە بواری پزیشکیدا هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە، کە ریزبەندی خەڵاتەکانی بەم شێوەیەیە:
میدالیای زێڕی وڵاتی ئاڵمان بۆ "دەرمانی جەرگ" لە پێشانگای نێونەتەوەیی ساڵی ٢٠ ١٧.
میدالیای زیو لە پێشانگای نێونەتەوەیی لە وڵاتی تورکیە بۆ دەرمانی پووکانەوەی ئێسک و جگەر لە ساڵی ٢٠ ١٨.
دوو میدالیای زیو و بڕۆنز لە پێشانگای نێونەتەوەیی لە وڵاتی کوەیت بۆ دەرمانی پووکانەوەی ئێسک، ئارترۆز و پرۆستات لە ساڵی ٢٠ ١٩.
ئەم داهێنەرە کوردە لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاندبوو، کە داهێنەرەکان لە ئێراندا دەچەوسێندرێنەوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت، بە دانانی کات و هەزینەیەکی زۆر توانیومە دەرمانێکی تەواو گیایی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی جەرگ دروست بکەم".
ناوبراو باسی لەوە کردبوو کە ماوەی چوار ساڵ دەبێت ئەم دەرمانەی دروستکردووە و تۆماری کردووە، هەروەها دەڵێت ئەو نەخۆشانە دەتوانن کەڵک لەم دەرمانانە وەربگرن کە بە دەست چەوری جگەر، هێپاتیت و سیزۆرەوە دەناڵێنن.