زانیاریی لەسەر ٥٣ زیندانیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام
لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠ چالاکی سیاسی و عەقیدەتی کورد لە گرتووخانەکانی ئێراندا حوکمی سێدارەیان هەیە کە یان جێبەجێ بووە یان لە چاوەڕوانیی جێبەجێ کردندان. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای شۆڕشی رژێمی ئاخوندی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ٢٠ چالاکی سیاسیی سەربە حیزب و لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران بڕیوەتەوە. ئەو زانیارییانە لە لایەن بنەماڵەی مەحکوومکراوەکانەوە پشتڕاست کراوەتەوە و ئاماژەشیان بەوە داوە کە کوڕ و براکانیان لە لایەن مەئموورانی ئەمنیەتییەوە ئەشکەنجە دراون و دۆسییەی ساختەیان بۆ درووست کردوون.ناوی بەشێک لەو چالاکە گیراوانە کە بە کەمی لە ڕاگەیەنە کوردی و غەیرە کوردییەکاندا باسیان لێوە کراوە، بریتیە لەØ›
١ـ هووشەنگ ڕەزایی خەڵکی شاری نەهاوەند، لە جۆزەردانی ساڵی ٨٩ی هەتاوییەوە لە زینداندایە و تۆمەتی "شەڕ دەگەڵ خودا"(محاربە)ـی دراوەتە پاڵ. ناوبراو لە گرتووخانەی ڕەجایی شاردایە.
٢ـ ڕەزا مەلازادە خەڵکی سەڵماس، زستانی ساڵی ٩٠ گیراوە و حوکمی ئیعدامی لە "دیوانی باڵای وڵات" پەسند کراوە و لە ئێستادا لە گرتووخانەی ورمێدایە.
٣ـ ئیبراهیم عیساپوور خەڵکی سەردەشت، لە پووشپەڕی ساڵی ٩٠ گیراوە و حوکمی لەسێدارەدانی کۆتایی پێهنراوە و لە گرتووخانەی ورمێ چاوەڕێی ئیعدامە.
٤ـ عەبدوڵڵا سەروەرییان خەڵکی سنە، ناوبراو لە دادگەی نیزامیی تۆمەتی سیخۆڕی دراوەتە پاڵی و لە گرتووخانەی ورمێدایە.
5- بەختیار مێعماری خەڵکی مەریوان، لە ساڵی ٨٩وە لە زینداندایە و زیاتر لە ٣ مانگ لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر بووە و لە ئێستادا لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.
٦ـ ئەنوەر ڕۆستەمی ساڵی ٨٧ گیراوە و لە لایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئیعدام مەحکووم کراوە. ناوبراو ئێستا لە گرتووخانەی ماکۆدایە. هەروەها ناونیشانی زیاتر لە ٣٠ چالاکی عەقیدەتیی کورد بڵاوکراوەتەوە کە حۆکمی لەسێدارەدانیان هەیە و کۆی زیندانییانی "اهل سنت" کە چاوەڕێی جێبەجێ کرانی حۆکمەکانیان دەکەن، دەگاتە ٣٠ ٠ کەس کە زۆربەیان لە نەتەوەکانی کورد، بەلووچ و تورکمەن پێکدێن. ناوی بەشێک لەو زیندانییە کوردانە ئەمانەنØ›
١ـ کاوە وەیسی ٢ـ تالێب مەلێکی ٣ـ وریا قادری فەرد ٤ـ کەیوان مۆئمێنی فەرد ٥ـ تەیموور نادری زادە، ٦ـ عالەم بەرماشتی ٧ـ فەرزاد هونەرجوو.
کۆبوونەوەی نارەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی ئیستەک لە سنە
لقی کوردستانیی شیرکەتی خواردنەوەکانی "ئیستەک"(Istak) بە هۆی نەبوونی سەرمایە و بەڕێوەبەرییەوە داخرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان،سەرەڕای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی چەند ڕۆژی ڕابردووی کرێکارانی کارخانەی ئیستەک لە بەرانبەر پارێزگاریی کوردستاندا، بەرپرسانی ئەو یەکە بەرهەمهێنەرە بڕیاریاندا کە ئەو شوێنە پیشەییە دابخەن. نوێنەرانی کرێکارانی بێکار باس لەوە دەکەن کە هەنووکە ئەو کارخانەیە لە سنە "بە تەواوەتی" داخراوە. پێشتریش کارخانەی قاڵکردنەوەی ئاسنی کوردستان لە قوروە بە هۆی کێشەی ماڵی و بەڕێوەبەرییەوە داخراوە و ٤٠ ٠ کرێکاری خۆجێییش دەرکراون. لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا، دەنگۆی داخرانی شیرکەتی خواردنەوەی "ئیستەک" هەبوو، بەڵام لە ڕێکەوتی ٢٠ ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا، کارفەرمای ئەو شیرکەتە بە فەرمی هەموو گرێبەستەکانی هەڵوەشاندەوە. یەکێک لە بەرپرسانی ئەو کارخانەیە هۆکاری داخرانی ئەو شوێنەی بۆ نەبوونی خاوەن کارخانە و بەڕێوەبەران و مادە سەرەتاییەکان گەڕاندووەتەوە.کارخانەی ئێستەکی کوردستان یەکێک لە گەورەترین کارخانەکانی ئەو پارێزگایە ئەژمار دەکرێت کە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە بڕی پارەی زیاتر لە ٣٣ میلیارد تمەن لە سنە دامەزرا و "ماوالشعیر"ی گازدار و بێ ئەلکۆڵ بە شێوەی قوتوو و شووشەیان بەرهەم هێناوە.
چوار کوڕ و کچ لە شاری ورمێ خۆیان کوشت
لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ لەساڵی نوێی ئەمساڵدا، لانیکەم٨ کەس کە ڕێژەی تەمەنیان کەمتر لە ٢٥ ساڵه دەستیان دایە خۆکوشتن.بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەر٠Š٠Šةکان، لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا دوو کچی لاو بە ناوەکانی کاڵێ عزیزی تەمەن ١٨ ساڵە و لەیلا جەلالی تەمەن ٢٣ ساڵە لە بەخشی سیلوانا دەستیان دایە خۆکوژی. ئەو دوو کچە لاوە خەڵکی گوندەکانی "گەباران" و "باوان" بوون، کاڵێ ئەو کچە عازەبە بە هۆی کێشەی "نامووسی" بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەروەها لەیلا جەلالیش بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ژێر ناوی "هەوێ" بەرەوڕوو بووتەوە و پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو کوڕی لاوی تەمەن ١٦ و ١٨ ساڵە لە گوندەکانی "بێ بەکران" و "ئوورسی" سەر بە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. هەروەها شوناسی ئەو دوو لاو کوردەی بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا جیهان و عەبدوڵکەریم ئەمیری" ڕاگەیاندووە.
خهڵکی گوندی ڕهشیاوا، ڕێگای دیواندهره بۆ سهقزیان داخست
بههۆی ڕووداوی هاتووچۆ له ڕێگای دیواندهره بۆ سهقز کهسێک کوژرا و دوو کهسی دیکهش برینداربوون و خهڵکی گوندی ڕهشیاوشا، ڕێگای دیواندهره بۆ سهقزیان داخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ناوچهی ژێر ئیدارهی ڕێگاکانی شاری دیواندهره تا ئێستا له شاڕێیانی میاندواو بۆ کرماشان بێبهش بووه و لهم ڕێگایهدا هیچ پرۆسهیهک ئهنجام نهدراوه و ئهم بابهته بووهتههۆی ئهوهی که ڕووداوی هاتووچۆی زۆر لهم ناوچهیهدا ڕووبدات. ههر بهم بۆنهوه خهڵکی گوندی ڕهشیاوا که له 4 کیلۆمهتری دیواندهره بۆ سهقز دایه له ماوهی ساڵانی ڕابردوو، شاهیدی ڕووداوی ناحهز و تۆقێنهری زۆر لهم ڕێگایه بوون. ژمارهیهکی زۆر له خهڵکی ئهم گونده بههۆی ڕووداوی هاتووچۆ لهو ڕێگایهدا ڕوویداوه ، کهمئهندام بوون یان گیانی خۆیان لهدهست داوه. جێگەی باسە کە ڕۆژی ڕابردووش بههۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێکی جۆری "ڕوا" لهگهڵ مۆتۆرسیکلەتیهک کهسێک گیانی خۆی لهدهست دا و دوو کهسی دیکهش برینداربوون. خهڵکی گوندی ڕهشیاوا له ناڕهزایهتی دهربڕین بهوهی که ههموو ساڵێک ڕووداوی هاتوچۆی زۆر لهم ڕێگایه ڕوودهدات و ڕێگای هاتوچۆی دیواندهره بۆ سهقزیان داخست.
لە چارەنووسی دوو شارۆمەندی کورد هیچ زانیاریێک لەبەر دەستدا نیە
دوو شارۆمەندی کورد کە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون هیچ زانیاریێک لەمەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بنەماڵەی دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی حسبن دانشمەند و حەسەن دانشمەند کە لە 27ی رەشەمەی 1394، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر کراون تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لەمەر چارەنووسی رۆڵەکانیان نییە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم دوو شارۆمەندە بانەییە لە ماڵەکەی خۆیاندا و بە زەربی ئسپری فلفڵ دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. جێگەی باسە کە دەوترێت کە تۆمەتی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان بووە.
کوژرانی دوو پاسداری رژێمی ئاخوندی لە نزیک حەلەب
دوو پاسداری رژێمی ئاخوندی کە بۆ کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە لە نزیک شاری حەلەب کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە هێرشی چەکدارانی ئەسەد بۆ ناوچەی خان توومان و زەربە لە نزیک شاری حەلەب 15 چەکدار کوژران یان بریندار بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، هەواڵدەرییەکانی رژێمی ئاخوندی بڵاویان کردەوە کە دوو پاسداری رژێمی ئاخوندی بە ناوەکانی مەحەمەد جەبەلی و ئەبولفەزل راەجەمی کوژراون. جێگەی باسە کە لە سەرەتای شۆرشی ئازادیخوازانەی خەڵکی سووریە تا ئێستا رێژەێکی بەرچاو لە هێزەکانی سەر بە سوپای تیرۆریستی قودسی رژێمی ئاخوندی کە بۆ پشتیوانی لە رژێمەکەی ئەسەد رۆیشتوونەتە ئەو ولاتە کوژراون.
رێژهی توشبون به نهخۆشی شهکره چوارهێندە زیادیکردووە
ژمارەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵیەوە و نەخۆشی شەکرەیان هەیە چوارهێندە زیادیکردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا بڵایکردەوە، کەمبوونەوەی تەمەنی دانیشوانی سەرزەوی و ئەو گۆڕانکارییانەی لە شێوەی خواردن و ژیانی خەڵکیدا هەن، بوونە هۆی ئەوەی نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا ئاستێکی مەترسیدار تۆمار بکات. بە پێی ڕاپۆرتەکە، نەخۆشی شەکرە لە نێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 35 ساڵە بووەتە چوارهێندە و بەو پێیەش لە کۆی دانیشتوانی جیهان لە هەر 11 کەسدا کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە بووە. هەروەک باسلەوەشکراوە کە زیادبوونیئاستی نەخۆشکەوتووانی شەکرە لە وڵاتە هەژارەکاندا زۆر خێراترە. ساڵانە 1.5 ملیۆن کەس بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە گیانیالەدەستەدەن و نەخۆشی شەکرە بە هەشتەمین هۆکاری گەورەی مردن لە جیهاندا هەژمار دەکرێت.