رۆژی پێنج شەممە ۱٤ی فێوریە گەڵاڵەی ترۆریستی رژیمی ئێران لە خاکی ئوروپا و هەڵوێستی یەکیەتی ئوروپا لەم پێوەندیە لە پارلمانی ئوروپا لە ئێستراسبۆرگ قسەی لەسەر کرا.
رۆژی پێنج شەممە ۱٤ی فێوریە گەڵاڵەی ترۆریستی رژیمی ئێران لە خاکی ئوروپا و هەڵوێستی یەکیەتی ئوروپا لەم پێوەندیە لە پارلمانی ئوروپا لە ئێستراسبۆرگ قسەی لەسەر کرا.
ئەم باسە لەسەر داوای فەرمی ٦۰نوێنەری پارلمانی ئوروپا لە گروپە سیاسیە جیاوازەکان کراوە.
لەم کۆبونەوە کۆمیسێری کۆمیسۆنی ئوروپا لەلایەن یەکیەتی ئوروپا بەشداربوو بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری نوێنەران.
لەم کۆبونەوە یوزو رادوش نوێنەری پارلمانی ئوروپا و وەزیری بەرگری پێشووی کرواسی لە وتارێکدا ووتی :هێرشی ساڵی رابردوو بۆسەر کۆبوونەوەی ئێرانیەکان لە پاریس دەگەڕێتەوە بۆ هێرشی بلژیک و دانمارک و شوێنەکانی تر ،بە دڵنیاییەوە لە پشتی هەموو ئەمانە دیپلۆمات گەلێک بەشدارن ،کردەوەکانیان لەم ماوەدا زیاتر بۆتەوە و ئێستا ئەوان لە ئالبانی چالاکن وبە هۆی ئەوەی ئەندامانی ئۆپوزیسیون لەوێن ،ئێمە لەبارەی پێوەندی ترۆریزم و هێرشەکانی رژیمی ئێران لەگەڵ ئەوانەی ناڕەزایەتی خۆیان دەرئەبڕن قسە دەکەین .لەم وڵاتە مێدیای ئازاد هیچ بوونێکی نیە ،زۆربەی خەڵکی بێ تاوان دەسبەسەر دەکرێن و زۆر کەس لە سێدارە دەدرێن و بەم هۆکارانە دەبێ پێوەندی یەکیەتی ئوروپا و رژیمی ئێران دووبارە پێداچوونەوەی بۆ بکرێ.
ژیری پوسپیشل نوێنەری پارلمانی ئوروپا لە کۆماری چێک یەکێکی تر لە وتەبێژانی ئەم کۆبونەوەیە بوو .ناوبراو بە کۆمیسێری کۆمیسۆنی ئوروپای ووت :رژیمی ئاخوندی بۆ من رژیمێکی زاڵمە کە هەوڵدەدات کردەوەکانی خۆی لەدژی خەڵکی ئوروپا زیاتر کاتەوە و ئەمە دڵنیامان دەکاتەوە کە ئەم رژیمە هاوبەشێکی باوەڕپێکراو نیە بۆ یەکیەتی ئوروپا .