دیوانی باڵای وڵاتی ئێران حوکمی سێدارەی بۆ منداڵێکی سەقزی پەسەند کردەوەو حوکمەکەی بە پارێزەرەکەی راگەیەند.
دیوانی باڵای وڵاتی ئێران حوکمی سێدارەی بۆ منداڵێکی سەقزی پەسەند کردەوەو حوکمەکەی بە پارێزەرەکەی راگەیەند.
رۆژی سێشەممە رێکەوتی 1ی خەزەڵوەر، منداڵێک بەناوی شایان سەعیدپوور کوری سەلاحەددین، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی هاوڕێیەکی، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی پارێزگای سنەوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو منداڵە تۆمەتبارە کە لەبەندیخانەی سنە ماوەی ١٠ رۆژ راگیرابوو، دوای پەسەند کرانی حوکمەکەی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز و ئێستا لەوێ دەستبەسەرە. بە پێی ئەو بەڵگانەی کە ”هێرانا“ بڵاوی کردووەتەوە، ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە و لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بووە، و تەنانەت چەندین جاریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: شایان سەعیدپوور لەدایکبووی ٣٠ ی خەرمانانی ١٣٧٦ی هەتاوییە و لەکاتی ئەنجامی تاوانەکە راست ١٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ٢٥ رۆژ تەمەنی هەبووە.