لە فارسیەوە: ئارەزوو بەهرامی
لە رۆژی 11ی خاکەلێوەدا وتووێژێکی تەلەفزیونی لە تەلەفزیونی رژێمدا بڵاوکرایەوە کە دوو کەس لەو ژنانەی لە دەسەڵاتداریی ئاخونداندا خاوەن پلەوپایەن قسەیان دەکرد کە قسەکانیان روانگەو هەڵسوکەوتی رژێم سەبارەت بە ژنانی نیشان دەدا.
یەکیان مەرزیەی دەستجردی وەزیری تەندروستی و دەرمان لە کاتی ئەحمەدی نژاد بوو کە لە دوای ماوەیەک لەلایەن ئەحمەدی نژادەوە بەو پەڕی بێ رێزی وەلانرا، ئەوەی دیکەشیان شەهیندوختی مولاوردی بوو کە راوێژکاری رۆحانی بۆ کاروباری ژنان و خانەوادەیە.
مەرزیەی دەستجردی گوتی: ئەگەر ئێمە خانەوادەیەکی ساڵمان هەبێ، کۆمەڵگەیەکی سالمیشمان دەبێ. ئەو مەسەلانەی لە ژێر ناوی دیاردەی کۆمەلایەتی هەن، نەک هەر ئێمە بەڵکوو تێکڕای وەڵاتانی دونیایش هەیانەو لەوەوە سەرچاوە دەگرێ کە وەک پێویست گرینگی بە ماڵ و خانەوادە نادرێ. ئێمە لە دونیایەکی نوێ دا دەژین. لە رابردوودا لێرە و لە وەڵاتانی دیکەشدا دایک و باب و منداڵەکانیان پێکەوە لە ماڵێکدا زۆر ئاسایی دەژیان. بەڵام ئێستا وەزعەکە گۆراوەو زۆرێک لە ژنان جوێ لە کاری ناوماڵ لە دەرەوەش کار دەکە. ئێوە (خانمی بەرێوەبەر) وەک ژنێک کە خاوەن پیشەی، ئایا دەتوانی بەو شێوەی کە پێویستە منداڵەکانت پەروەردە بکەی و بار بێنی یان ئەوەی لە چوارچێوەی ماڵدا لەو کارەدا سەرکەوتووتر بووی؟
مەرزیە دەستجردی پێشەکیەکی دارشت هەتا ئەو قسەی ئاخری بکا، کە کێشەو دیاردەکانی کۆمەڵگە لەوە سەرچاوە دەگرێ کە ژنان لە دەرەوە کار دەکەن و بەکاری ناو ماڵ و پەروەردەی منداڵەکانیان راناگەن.بەو پێیە بێ چارەسەری ئەو دیاردانە گەرانەوەی ژنانە بۆ چوارچێوەی ماڵەکان.
لە وەلامی ئەو پرسیارەی بەرێوەبەری بەرنامەکەدا کە دەڵێ کە ئێوە خۆتان چۆن ئەو کێشەیەتان چارەسەر کردوە مەرزیە دەستجردی دەڵێ: من توانیومە ئەوە بەرنامەم بۆی هەبێ بەڵام زۆربەی ژنان لە نێو ئەو کێشمەکێشەدا دەپروتکێن.
هەر لەو چوارچێوەدا لەوێوە کە باسی بەرنامەکە چارەسەری کێشەکانی ژنان بوو، ئەو دوو ژنەی کە لەو وتووێژەدا بەشدار بوون، باسی کەلێن و بۆشاییە یاسایەکان سەبارەت بە ژنانیان کرد. شەهیندۆختی مەولاوردی گووتی: لە بارەی کەلێن و کەم و کوری قانوونی لە سەر مافی ژنان و خانەوادە، چەندین خاڵ و برگە هەیە لە قانونی مەدەنی، قانونی تەعزیراتی ئیسلامی (مافی جەزای ئیسلامی کە هیچ حەد و قەساس و دیەی بۆ دیاری نەکراوە)، وە قانوونی سزادانی ئیسلامی کە لەم دواییانەدا پەسەند کرا. ئێمە سەبارەت بە رەشنووسی پشتیوانی لە خانەوادە کە بوو بە قانوون و بە تێپەرینی کات کەم و کوریەکانی زیاتر دەردەکەون، هەنگاوی جیددیمان دەست پێ کردوە. چونکە سەرچاوەی قانوونی ئێمە فیقهە، ئێمە ناتوانین پشت لەو سەرچاوەیە بکەین. ئەو سەرچاوەیە رێگە بۆ چاکسازی و پێداچوونەوە بە قانوونی ژن و خانەوادەمان بۆ دەکاتەوە.
راوێژکارەکەی رۆحانی بۆ کارەباری خانەوادە و ژنان درێژە بە قسەکانی داو گوتی: ئێمە بۆ چارەسەری کێشە و کەموکوریە قانوونیەکان دەست بە کار بووین بەڵام چۆن؟ بە هاوکاری حەوزەکانی عیلمیە و بەپێی بنەمای فیقە، هەوڵی راست کردنەوەی قانوونەکان لەگەڵ حوکمەکانی فیقە دەدەین. کە مەبەستی ناوبراو لە فیقە، شەرعی ناپاکی ئاخوندەکانە کە ژن بە نێوەی مرۆڤێک دەبینێت. هەر بە پێی قسەی ئەو خانمە کە لەو وتوێژەدا کردی، ئاخوندەکان قەبوڵیان نەکردوە کە پێداچوونەوە بە قانووێکدا بکرێ کە دیەی ژن بە نیوەی دیەی پیاو دیاری کردوە.
بەڵام مەولاوردی لە سەر ئەو مەسەلە دەوەستێ و دەڵێ کە دەوڵەتی رۆحانی سێ ساڵە لیژنەیەکی بە ناوی لیژنەی نەتەوەیی ژن و خانەوادە پێکهێناوە، کە گۆیا قەرارە بۆ ژنان شەقولقەمەر بکا. هەروەها دەڵێ: لە توانای لیژنەی نەتەوەیی ژن و خانەوادە بۆ چارەسەری کێشەکانی ژنان کەڵک وەردەگرین. لە دوای سێ ساڵ لە هەوڵی سازدانی یەکەم کۆبوونەوەداین. دەبوو لە دەوڵەتی پێشوودا پەسەندکراوەکانی ئەو لیژنەیە لەبەر چاوبگیرێ، لە دەوڵەتی پێشوو ئەو لیژنەیە 5 کۆبوونەوەی بەست و ژمارەیەک بریاریان پەسەند کرد لە دوای ئەوەی بەدواداچوون بۆ بریارەکانی ئەو لیژنەیە کراوە، دەرکەوتووە هیچ کام لە بڕیارەکانی نەچۆتە باری جی ٠Ž بە جێ کردنەوە.
ئەوەیە گاڵتەجاری کە راوێژکاری ئاخوند رۆحانی هەموو کێشەکانی ژنانی خستە گرەوی (لیژنەی نەتەوەیی ژن و خانەوادە) بەڵام لە قسەکانی دواییدا روون بۆوە کە ئەو لیژنە تەنها ناوەو لە دوای سێ ساڵ لە کاری دەوڵەتی رۆحانی بۆ جارێکیش کۆنەبۆتەوە، وە ئەگەر لە دەوڵەتی پاسدار ئەحمەدی نژاددا دامەزراوە و چەندین پریاریشیان پەسەند کردوە، بەڵام هیچکام لە قانوون و بریارەکانی جێ بە جێ نەکراوە.
روونە کە مەبەست لەم راپۆرتە ئەوە نیە کە ئەگەر لێژنەی ژن و خانەوادە دامەزرایە خزمەتی بە دۆزی ژنان دەکرد لە چوارچێوەی ئەو رژێمەدا، بەڵکو ئەو راپۆرتە دەیهەوێ ئەو راستیە بخاتە بەرچاوو کە لە رژێمی ئێراندا ژن هیچ جێگەیەکی نیە و بەشێوەی سیستەماتیک لە مافی ژناندا جیاکاری دەکرێ و سەرکوت و بێ رێزی دەسکەوتی ئەو رژێمەیە بۆ ئەو توێژە گرینگەی کۆمەڵگەی ئێران.