بهداخەوە مامۆستا مەلا محەممەد سەلیمی یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە رۆژی پێنج شەممە ٢ی ڕەشەممەی کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مەلامحەممەد یەکێک..
بەداخەوە مامۆستا مەلا محەممەد سەلیمی یەکێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە رۆژی پێنج شەممە ٢ی ڕەشەممەی کۆچی دوایی کرد. مامۆستا مەلامحەممەد یەکێک بوو لەو مامۆستا تێکۆشەرانەی کوردستان کە لە دژی زوڵم و بێدادی تێکۆشاوەو هەروەها لە دامەزرانی یەکیتی مامۆستایانی کوردستان دەروی هەبووە. لەگۆنگرەی یەکەمی سازمانی خەبات مامۆستا مەلامحەممەد بە ئەندامی رێبەرایەتی سازمان هەڵبژێردراو هەروەها چەندین بەرپرسایەتی لە ئورگانە جیاکانی سازمانی خەبات لە ئەستۆ بوو.
مامۆستا مەلامحەممەد لە بەر هەرلومەرجی تایبەت بە خۆی لە ساڵی ١٣٦٤ کۆچی خۆری و لە سەر ئیجازەی رێبەرایەتی سازمان گەڕایەوە ناوخۆی کوردستان و لە چەندین مزگەوت لە دێهاتەکانی کوردستان مەلایەتی کردو لە پاڵ ئەو ئەرکە پیرۆزە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی و خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلی بەش مەینەتی کوردستان درێژە پێدا.
کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا موحەممەد سەلیمی سەرەخۆشی بە خانەوادەی مامۆستاو تێکرای دۆستان و هاونیشتمانیانی پێشکەش دەکەن وهاوبەشی لەغەم و پەژارەیاندا دەکەن.