هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.
رۆژی دووشەممە ٦ی رەشەممە، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی دێهاتی "گوێزەکوێرە"ی شاری مەریوان بە ناوەکانی "ئارمان سلێمانی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی بارام و "محەممەد محەممەدی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی عەبدوڵلا، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە،رایانگواستون بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری کوردپا: بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکانیان، هیچ وەڵامێکی ئەرێنیان دەسنەکەوتووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو دوو لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.