مه‌لانی جوان به هاتنی وه‌رزی به‌هار به ئاوازی خۆش له پێ ده‌شتی بۆکان و له یه‌کشه‌وه شادییان ده‌گێرا و مژده‌ی هاتنی به‌هاری ره‌نگینیان به هاونیشتمانانی غه‌مبار وسته‌ملێکراو ده‌دا. به‌فر له پشتی یه‌کشه‌وه و ئه‌حمه‌ئاوا, ده‌تواوه و به دڵی زه‌ویدا ده‌چوه‌خوار و هه‌ژاران به تینی هه‌تاو له‌شیان گه‌رم داده‌هات، به‌رخ و کاری ساوا هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیان بوو به‌و سروشته رازاوه شادییان ده‌گێڕا. کیژ و کوڕانیش دڵخوش بوون به‌وه‌ی له به‌هاردا به که‌ژ و کێودا دێن و ده‌چن له گه‌ڵ هه‌ڵکه‌ندنی که‌نگر و گێلاخه و چاوتووتکه و گژوگیا هه‌وای بێگه‌ردی به‌هاریان هه‌ڵده‌مژی و سۆزیان ده‌کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا شاری بۆکانی رازاوه‌ی مه‌کۆی ئه‌دیبانی کوردپه‌روه‌ر وه‌ک زۆر شاری نیشتمان به هێزی رژیمی ئاخوندی ئابڵۆقه درابوو, شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی پارێزه‌ری سته‌م وتاریکی ژیانیان له خه‌ڵک تاڵ کردبوو. له به‌رانبه‌ردا پێشمه‌رگه دلێره‌کانی پارێزه‌ری نیشتمان, هه‌ڵو به‌رزه‌فڕه‌کانی کوردستان, رۆڵه دڵسۆزه پاک و بێ گه‌رده‌کانی سازمانی خه‌بات به‌گژ دژمندا ده‌هاتنه‌وه. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا, ته‌شکیلاتی بۆکانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران به رێبه‌رایه‌تیی مامۆستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام ده‌ورێکی کاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بوو له ووشیار کردنه‌وه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ر و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی رژیم و خۆفرۆشان له ناوچه‌ی بۆکان. مامۆستا سه‌یدعه‌بدوللا ئارام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان و به‌رپرسی ته‌شکیلاتی بۆکان بوو, له هه‌مان کاتدا له مه‌یدانی نه‌به‌رد له به‌رانبه‌ر دژمنی غه‌داردا له هیچ سڵی نه‌ده‌کرده‌وه, هه‌روه‌ها له پاریزگاری له سازمانی خه‌بات له به‌رانبه‌ر نه‌یاران دا فیداکاری ده‌کرد و له‌کاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا پێشه‌نگی هێرش به‌ران بوو. تێکۆشه‌ران وشه‌هیدانی وه‌ک ماموستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام, شه‌هید مام سلیمان سلیمانژاد, شه‌هید کاک عوسمان عه‌بو و شه‌هید کاک محه‌مه‌دشینانی, شه‌هید کاک سادق زندی, شه‌هید حوسین ساحبنه‌زه, شه‌هید کاک مه‌حمه‌د خالیدی و ده‌یان شه‌هیدی خۆشه‌ویست وقاره‌مان به‌خوێنی پاکیان سه‌نه‌دی حه‌قانیه‌ت و ره‌وایی سازمانی خه‌بات وجولانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی کوردستانیان مۆر کرد و به خۆراگرییان له به‌رانبه‌ر نه‌ویستانی سازمان و پاوانخوازاندا وێستان و سه‌نگه‌ریان به‌رنه‌داو پاریزگاریان له بوونی سازمان ده‌کرد. داخ و هه‌زاران داخ, ماموستا سید عه‌بدولا ئارام و هاوڕێیانی له شانزده‌ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٦١ له‌دوای ئه‌وه‌ی خۆفروشێک شوێنی مانه‌وه‌یان به هێزه‌کانی رژیم راده‌گه‌یێنێ, ده‌که‌ونه ئابڵوقه‌ی دژمنه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مقاومه‌ت و ئازایه‌تێیکی که‌م وێنه‌یان نیشان دا و ژماره‌یێکی به‌رچاو له هێزه‌کانی رژیمیان به سزا گه‌یاند, تێکه‌ڵ به کاروانی شه‌هیدانی پڕ رێبواری ئازادیخوازی و سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران بوون.
هه‌زاران سلاو له روحی پاکی شه‌هید ماموستا سه‌ید عه‌بدوللا ئارام و هاوڕێیانی شه‌هیدانی یه‌کشه‌وه و تێکڕای شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی کوردستان.
لێرەداو بەبۆنەی یادی 34 ساڵەی شەهید بوونی ئەو سەرکردەو پێشمەرگانەی سازمانی خەبات یەکێک بە یەکێک ژیانامە و بیروگرافیەکانیان بڵاودەکەینەوە بەو مەبەستەی ژیان و تێکۆشانی ئەو شەهیدە سەربەرزانە بکەینە چۆڵەچرای رێگەی خەبات و ژیانمان.
ژیاننامەی سەروەری گەل کاک سەید عەبدوڵا ئارام (وریا)
تاڵ وناخۆشە ژیانی بە ژێر دەستی و چاو لە بەری، چەندە بەرزن ئەوانەی کە سەری خۆیان کردە گورزی کوێر لە مەیدانی خەبات دا. چەندە خۆشە ناڕەتەی شێرانەی شێرە کوڕانی راپەڕیوی کوردەواری کە دڵی دوژمنانی چاوچنۆکیان لە بەر دەلەرزێ. جا چەندە خۆشە گیان دانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لەو کاتەدا کەدەبینین زەربەتی گەورەیان لە دوژمن داوە، ئەو گیان دەدا وهاوەڵاتیش گیان لە دوژمنان دەستێنن. جا چەند خۆشە پێشمەرگە لە گیان کەنشتا لە بیری شانازیەکەی خۆیەتی وبە خوێنی گەشی گەرم وگوڕی دروشمی پڕ لە شانازی خۆی لە شاخ وداخەکانی کوردستان بنووسێ. بەڵێ پاڵاەوانی ئەمڕۆی مەیدانی خەبات و فیداکاریمان مامۆستای زانکۆی خەبات وخوێنە، خەڵات وفیداکاری بۆ وڵات، کاک سەید عەبدوڵائارام کە نازناوی سازمانی (وریا) بوو. بەڕاستی رەنگە لە هیچ ریزێکی شۆڕشی کوردستاندا هەڵ کەوتوویێکی وانەبووبێ کە بەو شێوەیە ژیانی شۆڕشی بردبێتە سەر وبەو شێوەیە سەرنج ڕاکێشە شەهید بوو بێ. مامۆستای شەهید مامۆستا ئارام، ڕۆژی ئاسمانی خەباتی خوێناوییە، مامۆستا وریا مرۆڤێکی ئیمان تەواو وخواپەرەست و دادخاوئەمین و بەسەبرو ڕۆڵەی نەبەزیو بوو. کاک وریا کەساڵی سێهەمی دانشگا بوو، زۆر جار هەناسەی هەڵدەکێشا کە ئاخ کورد سەردەکەوت ودەچوومەوە دانشگا دەمخوێند. بەڵێ مامۆستا ئارام بەو عیشقەوە کە بە خوێندن و زانیاری بووی وە بەر لەوەی پەیوەندی بە سازمانی خەبات وشۆڕشەوە لێ دەرکەوتبێ لە تاو دەردی گەلە خۆشەویستەکەی هاتە ڕیزی شۆڕشەوەو لە پێناوی سەرکەوتنی شۆڕشدا، هەر ئەرکێک کە دەخرا سەرشانی بەو پەڕی لێ بووردن ودڵسۆزی وە رەنجی بۆ دەکێشا.
مامۆستا وریا( سەید عەبدوڵا ئارام ) کوڕی حاجی مەلاسەید حەسەن لە سەیدەکانی بوغدەداغی لەساڵی 1323یا24دا لە گوندی باغچەی ناوچەی بۆکان لە دایک بوو، دایکی زوو بارگەی بۆ لای خوا پێچایەوە ولە ژێر سێبەری بەزەیی باوکی‌دا گەورە بوو. لەناو فەقیاندا خوێندی و عیلمە دینیەکانی تەواو کرد پاشان لە لاوە دیپڵۆمی وەرگرت وچووەدانشگا لە ورمێ. کە هێرشی نارەوای خومەینی بۆ سەر کوردستان دەستی پێ‌کرد نارەزایی لە رژیم لەدڵی دا گەشەی کرد بە جۆڕیک کە دڵی هەڵی نەگرت نەیێتەناو ڕیزی شۆڕشەوە. تا لە پاییزی 1359دا هاتە ناو ریزی سازمانی خەبات و لەبەر لێهاتوویی بوو بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمان و بەرپرسایەتی تەشکیلاتی ناوچەی بۆکانی پێ سپێردراو بەو پەڕی دڵگەرمی وباوەرەوە خەریکی پەرەپێدانی باوەری شۆڕش بوو. لە یەکێک لە گەڕانە سیاسییەکانی ناوچەی بۆکان‌دا لە دێهاتی پشت ناڵەشکێنێی بۆکان ڕۆژی 16ی خاکەلێوەی 1361 لە نزیک گوندی یەکشەوە کەوتنە گەمارۆی هێزێکی زۆری دوژمن کە تانک وهەلیکۆپتێر پشتیوانیان لێدەکردن دوای شەڕێکی قارەمانانەو سەنگەر بەسەنگەر کاک وریا خۆیی و6کەس لە هەڤالانی شەهید کران کاک وریا یەکەم گوللەی لە ئەستووی درا بوو لە کاتێکدا کە خەریک بوو بە خوێنی خۆی لە بەردێکی دەنووسی ((وریا بۆ کوردستان )) نەگەیی بینووسێ کە گوللەی دۆشکا لە ڕانی درا وگیانی بۆ کۆڕی شەهیدان لە شەقەی باڵ دا‌و پاشماوەی نووسراوەکەی هەڵگرت بۆ بەهەشتی شەهیدان. هەزاران سلاو لە گیانی پڕ لە شانازی مامۆستا ئارام وهەموو شەهیدانی ڕێی ڕزگاری کورد‌و کوردستان.
(( سلاو لە کۆڕی گەرمی شەهیدان کە بە خوێنی گەشیان بناغەی ڕزگاری بۆ کوردستان دائەمەزرێنن.
ژیاننامەی سەروەری گەل شەهید کاک ئیسماعیلی سولەیمانزادە
گەلانی ستەم لێکراو ژێر دەستی زۆردارانن وچەوساوەی ستەمکارانن.
دەسەڵاتدارانی بێ بەزیی بوونە دەریالوش وبە هیچ شتێک تێر نابن . گەلان تاڵان دەکەن و وڵات دەگرنە ژێر دەست وسەروەت وسامانیان ڕاماڵ دەکەن. دەسەڵاتداران بۆ هەموو کردەوەیەک، یانە هەموویان بە یەکتری دەڵێن (نەمن دەنگ ونە تۆ دەنگ)پشتیان لە یەکتری کردووە دەمیان ژاندۆتە کەلاکی بێ چارەو بێ دەسەڵاتان.
ئەوەی کەوت کەس نییە دەستی بگرێ و ئەوەی سەری ژێر خۆی کەوێ کەس نییە راستی کاتەوە،کەس بە هاواری لێقەوماوان نایێ وکەس لە سەر هەژاران هەڵ ناقڕێ. هەژار و ژێرچەپۆکەکان دەبێ بۆ خۆیان فریای خۆیان بکەون وخۆیان لە هاواری یەکتر بێن. گەلانی ژێرچەپۆکی ژێردەست هەر خۆیانن کە خۆیان رزگار دەکەن هەر دەبێت خۆیان راپەڕن وباری گرانی زۆرداران لە سەر خۆیان لابەن و ئازادی وسەربەخۆیی وکامەرانی وشادی بۆ خۆیان پێک بێنن. گەلی کوردی لێقەوماوی خاک دابەشکراوی حەق فەوتاو وەک هەموو لێقەوماوانی تری جیهان دەبێ خۆی فریای خۆی کەوێ. دەبێ کوردی لێقەوماوی خاک دابەشکراو خۆی تاوداتە خەبات وبەربەرەکانێی زۆردار‌و داگیرکەران، کارگەر ورەنجدەران کە بەشی زۆری گەلی کوردن، زیاتر لەهەموو کەس هەست بە ستەم دەکەن وخەبات وتێکۆشان بە ئەرکی سەرشانیان دادەنێن، دەبینن کە رێبازی سازمانی خەبات چونکە رێبازی کوردایەتیە، بۆتە جێگەوپێگەی هەژاران ورەنجدەران لەهەموو لایەکەوە لێی ئاڵاون ودێنە ریزییەوە. دەبینێ کاروانی شەهیدان کاروانی هەژار وچەوساوانە بەرەوبەهەشت و رەزای خودا رێ دەکەون.
فیداکاری ولە خۆبردوویی ئەوانە بێ وێنەیە. چونکە چاک ئیمانیان بە پێویستی وزەرورەتی خەبات هەیە وئەوان چاک دەزانن کە چەوساوەیی گەلی کورد بە دەست بێگانەی داگیرکەر بۆتە هۆی دواکەوتن و رۆح شکاوی ئەو گەلە وگەشەی لەدڵیان نەهێشتووە . هەر شەهیدێکی سازمانی خەبات دەیگری نمونەی ئازایی و قارەمانییە چونکە تا ئیمان پتەوتر بێت بە خەبات، داخ لە ستەگەر زۆرتر دەبێ. تێکۆشان وخۆبەخت کردن و فیداکاری زیاتر دەبێ. سەرەرای ئەو باوەر بە پاداشتی خودا کە موباریز وخەباگێری موسڵمان هەیەتی بەرچاو ڕوونێکە کە بێ باوەران نیانە.
بەهبەه ! چەند خۆشە یادی شەهیدە بەنرخەکان کە لای خەڵک سەربەرزن. یادی سەروەری ئەمڕۆمان، کاک ئیسماعیل سلێمانزادەی ساردەکوێستانیە. کاک ئیسماعیل لە بنەماڵەیەکی کاسب وبەخۆوە ژیودا لەدایک بووەو تەمەنی خۆی لە سەرەتای مێرمنداڵیەوە هەتا کاتی شۆڕشی کوردستان بە رەنج وهەوڵی خۆی وزەحمەتی زۆر بۆ پەیدا کردنی بژی‌و گوزەراندووە. پاشان ئەرکی پەیاکردنی بژیوی خاوخێزانێکی زۆری بەئەستۆوە بووە. لە گەڵ ئەوەش دا کە ژیانی خاو خێزانێکی زۆری بە ئەستۆوەبووە هەستی نەتەوایەتی وباوەر بە خەبات وتێکۆشانی گەلەکەی وداخ لە ستەمگەران وداگیرکەرانی کوردستان هانی دا کە لە خەباتی پیرۆزی کوردستان هاتە ناو ریزی پێشمەرگەییەوە. لە سەرەتای ساڵی 59 دا هاتە ناو ریزی پێشمەرگایەتی لە سازمانی خەبات دا و زۆر بە دڵسۆزی ولێ بوردووییەوە لە خەباتی حەقخوازانەی گەلەکەماندا بەشداری کرد. تا لە رۆژی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 1361دا لە گوندی یەکشەوە لەپشتی بۆکان لە گەڵ شەش هەڤاڵی تێکۆشەر، شەش برای کوردپەروەر و بەنرخ کە سەردەستەی شەهادەتیان کاک وریا بوو. کاک ئیسماعیل لە پلەی بەر پرسایەتی نیزامی دا شەهیدبوو وە بوو بە یەکێک لە حەوت ئەستێرەی پڕشەنگ داری ئاسمانی خەبات وبەریز و بە سەرلە هەندایەکی لە گۆرستانی گوندی ئەحمەدئاوا لە پەنای یەک دا نێژران.
((شەهیدان نامرن، سمبۆڵی ئازادین، شاخی سەر بەرزن، فەخری میللەتن ))
ژیاننامەی سەروەری گەل شەهید سادق زەندی ناسراو بە(قانع)
یادی سەروەرانï€ کۆڕێکە کە یادی شەهیدانی تێدا دەکرێ بۆ زیندوو کردنەوەی دڵانی مردوو. یادی سەروەران سروەی بەیانە ونمی بارانی بەهارییە کە لە دڵی مردووان وگیانی دەنگ پەڕیوان و ورە چوان دەبارێ. یادی شەهیدان داچڵەکێنی ئەوانەیە کە لە گوێی گا دا خەوتوون بە هەموو رووداوێک دەڵێن بەتوون. لە تەڕ خواردوویانە ولە وشکی نوستوون.
یادی سەروەران، سەروەری سوورپۆش دێنێتەوە بەرچاو کە سەیری دایکانی چاو بەگریان دەکەن کە دایکان لە گەڵ هەنیسکان وفرمێسکی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی سەر گۆنایان دەسڕنەوە ولێوی خۆیان بەدەدان دەپچرێنەوە کە دوژمن خوێنی ڕوومەت نەبینێ ودەنگی شیوەن نەیبسێ. یادی سەروەران خوێنی سوور وسوێری شەهیدان بە برینی ساڕێژی شۆڕشگێران دا دەکا ودەکولێتەوە وە سۆی دنێتەوە. یادی سەروەران هەستان دەبزوێنێ وبەستان دەشکێنێ و بەندان دەپسێنێ. یادی سەروەران یادی شەهیدانە وپەیمان گرێدانە کە خوێنیان وشک نەبێتەوە و رێبازیان کوێر نەبێتەوە. بە تایبەت شەهیدێک کە برینی، برینی دڵانە پڕیشکی پەژارەی دەستە چیلەی کلانە دیارە بەڕێزی و زۆر ڕێزی. بۆ وێنە شەهیدێکی کەم وێنە کاک سادقی زەندی ناوی (قانیع). پێشمەرگەی بەبیرو ژیر‌و لێزان و بەئیمان و کادری بە باوەر وخواپەرەست وبەبرشت. کاک قانع لە بنەماڵەیەکی هەژار و ماندوو لە دێی خمانە لە شارباژێری کوردستانی گەرمێن لە دایک بوو. شەهید قانع لە فێرگەو قوتابخانەکانی کوردستانی گەرمیان دیپڵۆمی وەرگرتبوو خوێندەوارێکی باش بوو. شەهید قانع باوکی لە بنەڕەت دا خەڵکی قورمێشی ناوچەی بۆکان بوو.بەو هۆیە دڵی بولای شۆڕشی کوردستانی ئێران چوو بوو. ئەوە بوو هاتە ناو کوردستانی کوێستان وهاتەناوریزی سازمانی خەباتەوە. شەهید قانع زۆر باوەری بە شۆڕشی کوردستان لە سەر ڕێبازی سازمانی خەبات هەبوو. تێکۆشانی لە ناوچەی گەورکی مەهابادو بۆکان ودوۆڵی میرەدێ دەکرد. جوێ لەوە لەبەربەرەکانی جەنگیش دا چاوی نەدەترسا. شەهید قانع یەکێک لە شەهیدانی 16ی خەکەلێوەیە، یەکێکە لە کاروانی شەهیدانی یەکشەوە.
ژیاننامەی سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو
ساڵی (1345) گوندی ئاختەتەری ناوچەی بۆکان لە دایک بوونی ڕۆڵەیەکی پاکزادی بە خۆوە بینی. بنەماڵەی کوردی کوردپەروەری شەهید عوسمان لە ژیانی نەدارانە وکوردانەدا بۆ بێشکەی حاملاندن و زانکۆیی بارهێنانی شەهید عوسمان و دەرسی خۆڕاگری لە بەرانبەر هەر کۆسپێک دا فێر کرد. شەهید عوسمان هێشتا لاوێکی کەم تەمەن بوو دەیویست بتوانێ باشتر هۆی بنەڕەتی کەماسیەکانی کۆمەڵەکەی بناسێ وبزانێ چن وچون لەناو دەچن. بەداخەوە شەهید عوسمان نەیتوانی بە شێوەی پێویست لە خوێندن ومەکتەب چێژ وەرگرێ و تامی لێ بکا. بەڵام هەربە تاسەیی زانستەوە بوو کە لە ساڵی (1359)دا ریزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات وەک ریزێکی پاک و پڕ لە فیداکاری بۆ بەربەرەکانی داگیرکەرانی کوردستان هەڵبژارد وچەکی شەرەفی کردە شان. ئەوجا زانی ئەوەیە خەبات دژی ملهۆر وداگیرکەر و چەوسێنەر. شەهید عوسمان سازمانی خەباتی خۆشدەویست، وای خۆشدەویست کە ئامادە بوو بۆ پاراستنی بوون ومافی سازمانەکەی بە گژ هەر چەشنە بەرچاو تەنگێک دا بچێتەوە. دەمەتەقەێی شەهید عوسمان وحەسەن بازوکا، دوای مەرگی پڕ لە شانازی ئەو دووشەهیدە سەرەڕای هەموو فیداکارییەک ئەو مەبەستە باشتر دەسەلمێنێ و لە سەر دڵان دەچەسپێ. شەهید عوسمان قوتابییەکی مامۆستا وریا بوو، لە سەفەری شانازی خولقێنی یەکشەوەدا لێی جیا نەبووەوە وە لە گەڵی ڕۆیی بەرەو مەنزلی دوایی هەموو پیاوچاک و شۆرشگێڕێک. لە ڕۆژی 16ی خاکەلێوەی 1361ی کۆچی خۆری دا لە دوای شەڕێکی سەخت وخوێناوی لەگەڵ دوژمنانی لە مێژینەی کورددا شەهید بوو. چرایەکی دیکەش شەبەقی خستە ڕێگای دوورودرێژی خەبات وخەباتگێران.
(( بەرز وبەرێز بێ یادی شەهیدعوسمان عەبوو ))
ژیاننامەی سه‌روه‌ری گه‌ل شەهید حسین ساحیب نەزەر
ئه‌م نیشتمانه مه‌کۆی مرۆفی له خۆبوردوه، مه‌ڵبه‌ندی خۆڕاگری و نه‌به‌زیه له به‌رانبه‌ر بێدادی و سته‌مدا.ئه‌وانه‌ی خۆیان کردۆته سه‌رقافله‌ی خه‌بات و تێکۆشان و نان و ئاویان له خۆیان حه‌رام کردوه‌و گیانیان خستۆته سه‌ر لپی ده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی به گژ سته‌مگه‌ری بێ به‌زیدا بێنه‌وه ژماره‌یان زۆر نیه به‌لام وه‌ره‌و باوه‌ریان له بن نه‌هاتوه. ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که‌له مندال و خێزانیان دور ده‌که‌ونه‌وەو منداڵیان بێ ناز ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی دراوسێ و هاوشاریه‌کانیان و هاودییه‌کانیان بێ ناز نه‌که‌ونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ماڵ و منداڵی هاونیشتمانیان و دانیشتوانی کوردستان بکه‌ن زۆر نین به‌لام به ئیراده‌ی پۆلایینیان بوونه هێزی گه‌وره‌و له بن نه‌هاتوو. یه‌کێک له‌و شه‌هیده فیداکارو نه‌به‌زانه سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید حوسه‌ین ساحه نه‌زه‌رە، که له پێناو دیفاع له نیشتمان و ئازادی و به‌ختیاریی دانیشتوانی کوردستان و بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له به‌رانبه‌ر هێزی به‌کرێگیراوی رژیمی مرۆف کوژی ئاخوندی هاته مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانه‌وه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران چه‌کی شه‌رف و شانازی له شان کرد. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌هید حوسه‌ین ته‌مه‌نی له زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی هاورێ زیاتر بوو به‌لام له گه‌ل پێشمه‌رگه لاوه‌کان وه‌ک لاو هه‌لسوکه‌وتی ده‌کردو به به‌رده‌وامی به زمانی شیرین وه‌لامی پرسیاری هه‌ڤالانی ده‌دایه‌وه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی له سه‌ر لێوان بوو. به بیرم دێت شه‌هید حوسه‌ین زیاتر تامه‌زرۆی هه‌ڵگرتنی چه‌کی برنه‌و بوو هه‌ر بۆیه ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌کی برنه‌وی پێ بوو و له زۆربه‌ی ئه‌و روبه‌رو بونه‌وانه‌و جه‌نگانه‌ی که له ناوچه‌ی بۆکان و له دژی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی پاسدار‌و خۆفرۆشاندا به‌شداری ده‌کرد ته‌نانه‌ت له چوونی پێشمه‌رگه‌کانی سازمان خه‌بات بۆ ناو شاری بۆکان به مه‌به‌ستی زه‌ربه‌تدان له بنکه‌کانی دژمن چالاکانه به‌شدار بوو. به داخێکی گرانه‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه به ته‌مه‌نه و ئه‌و قاره‌مانه‌ی گه‌ل له جه‌نگێکی نابه‌رانبه‌ر له به‌رانبه‌ر خۆفرۆشان و پاسداره‌کاندا له دیی یه‌کشه‌وه‌ی ناوچه‌ی فه‌یزولابه‌گی ناوچه‌ی بۆکان له گه‌ڵ مامۆستا ئارام و 4 هه‌فالی قاره‌مانی دیکه‌یدا شه‌هید بوون. شه‌هید حسێن ساحەب نه زه ر، کوڕی فه‌تحوڵڵا، خه‌ڵکی دیی (جانداران)ی ناوچه‌ی گه‌ورکی مه‌هاباد. له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی جوتیار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستاندا لە دایکبوو . شه‌هیدی قاره‌مان له ته‌زاهوراته‌کان و چالکیه‌کان له به‌رانبه‌ر رژیمی شادا به‌شدار بووه‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی و غه‌مخۆری بۆ گه‌ل و نیشتمان هه‌ر له سه‌ره‌تای لاویه‌تیه‌وه له دڵیدا بناخه‌ی داکوتابوو. شه‌هید حوسه‌ین پێشمه‌رگه‌ێکی خۆنه‌ویست و مرۆفێکی دلپاک و ده‌ست پاک بوو زۆر دڵسۆزانه‌ئه‌رکی پیرۆزیی پێشمه‌رگایه‌تیی به‌جێ دەگه‌یاند، تا دوایین ساته‌کانی ته‌مه‌نی پڕ له سه‌روه‌ری و نه‌به‌زیی.
هه‌زاران درود بۆ رۆحی پاکی شه‌هید حوسه‌ین ساحه‌ب نه‌زه‌رو شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی داستانی یه‌ک شه‌وه له ناوچه‌ی بۆکان و تێکرای شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی.
ژیاننامەی سه‌روه‌ری گه‌ل شەهید محەمەد رەسوڵی
کوێستانه‌کانی مه‌یدانان و کورو کچان ئه‌و مه‌ڵبه‌نده دڵرفێن و رازاوه‌یه که جوانی ئه‌فسوناویان له باس نایه‌و، رازاوه‌ییان باسی خاس و عامه، له دامێنیانداو له گوند‌و دێ کانی ده‌وروبه‌ریی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده جوانه، شۆره لاو کورو کچی خوێن گه‌رمو به هه‌ست و نیشتمان خۆشه‌ویستی ئه‌وتۆ په‌روه‌رده بوون که هه‌م له پاکی و جوانی له نمونه‌ی رازاوه‌یی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده جوانەن و هه‌م له خۆڕاگری و نه‌به‌زیی وه‌ک کێوه سه‌خته‌کان له به‌رانبه‌ر سته‌م و بێدادیدا وێستاونه‌وه.
ئه‌و قاره‌مانانه‌ی که له غه‌می نیشتمان و دانیشتوانی و بۆ پارێزگاری کردن لێ یان ئاماده‌ن خۆشترین و زه‌نوێرترین مه‌ڵبه‌ندی جوان، وە خزم که‌س و کار له پێناو دیفاع له نیشتمان به‌جێ بێڵێ، له‌وه‌ش گرینگتر ئاماده‌یه به شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسایی گیانی بکاته قۆچی قوربانی گه‌لی سته‌م دیتوو. به‌راستی جه‌رگی ده‌وێ و هیممه‌تی ده‌وێ چاوپۆشی له هه‌موو خۆشیه‌کانی ژیان له پێناو ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه‌و به‌ربه‌ره‌کانێ ی سته‌م و بێدادی. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ری هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردن بۆ پاراستنی که‌رامه‌ت و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ چۆن رۆڵه‌ی کورد به ده‌یان کیلومێتر له جێگه‌ی ژیان و دوور له زێدی خۆی و دوور له شار‌و گوندی خۆی سنگی پیرۆزی به گولله‌ی دوژمنی قین له دڵی ناپه‌سه‌ندو دزێو ئاژن ئاژن ده‌کرێ و رۆحی به‌رزی بۆ ئاسمانی پاک و بێگه‌رد ده‌فرێ،
به‌ڵی شه‌هید محه‌ممه‌د شێنانی یه‌کێک له‌و ده‌یان سه‌روه‌رو شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی گه‌له‌که‌مان له ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێراندایه که به سه‌دان کیلومیتر له دیی (گوندی) شێنان له ناوچه‌ی بانه به مه‌به‌ستی دیفاع و پارێزگاری له بوونی نه‌ته‌وه‌و له به‌ربه‌ره‌کانی له به‌رانبه‌ر پاسدارانی خۆێن ڕێژی رژیمی ئاخوندی له جه‌نگێکی نابه‌رابه‌ردا له دێی یه‌کشه‌وه له ناوچه‌ی بۆکان گیانی به‌رزی فیدای گه‌ڵ و نیشتمان کرد.
سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د ره‌سوڵی، ناسراو به‌محه‌ممه‌د شێنانی، کوڕی ئه‌حمه‌د. له خانه‌واده‌یه‌کی تێکۆشه‌رو جوتیاری زه‌حمه‌تکێش له دیی (شێنان)ی ناوچه‌ی بانه‌له‌دایک بووه. له شۆرشی دژ به رژیمی شایه‌تی وێرای که‌س و کاری به‌شداری رێپێوانه‌کانی شاری بانه بوون و تێکرای ئه‌ندامانی خانه‌واده‌یان مامۆستا سه‌ید جه‌لال حوسه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات یان خۆش ده‌ویست. شه‌هید محه‌ممه‌د له سه‌ره‌تادا وه‌ک یه‌کێک له هێزه به‌رگریه‌کانی ریزه‌کانی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عزه‌دین خزمه‌تی کرد‌و به راگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دڵسۆز‌و چاونه‌ترس درێژه‌ی به ئه‌رکی شۆڕشگێرانه‌دا. به داخه‌وه له جه‌نگی رۆژی-١٦/١/١٣٦١ له دێی (یه‌کشه‌وه) له 10 کیلومیتری شاری بۆکان له‌گه‌ڵ مامۆستا وریا و هاوبیرانی دا شه‌هید بوو و گیانی به‌رزی فیدای گه‌ل و نیشتمان کرد و ئه‌رکی خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان و سازمانی خه‌باتی بۆ هه‌ولانی به جێ هێشت.
سلاو له رۆحی به‌رزی شه‌هید محه‌ممه شێنانی و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی سازمانی خه‌بات و تێکرای شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی.
ژیاننامەی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د خالدی
ژین به ئازادی و بێ سته‌م و چه‌وسانه‌وه مافی هه‌موو مرۆفێکه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و چین و پێکهاته‌یەکی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیە. به‌راستی بۆ چی ده‌بێ ده‌سه‌لاته‌کان سته‌م به‌رانبه‌ر میلله‌ت بکه‌ن،بۆچی ده‌بێ ئه‌و مافه به خۆیان بده‌ن له جیاتی مرۆفه‌کان بیر بکه‌نه‌وه‌و چۆنیان پێ خۆش بوو ره‌فتاری نه‌شیاو دزێو و نامرۆڤانه ئه‌نجام بده‌ن. ئاخ و داد له سته‌م و سته‌مگه‌ران، هه‌ی داد له ناره‌وایی و چه‌وسانه‌وه. ئه‌ی که سه‌خته خۆراگرتن له ژێر باری سته‌م و ناعەداڵەتیدا. ره‌نگه هه‌موو مرۆڤه‌کان به راده‌ی یه‌ک، له تامی تاڵی سته‌م و بیدادی نه‌گه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌ک یه‌ک له ئازاری تاقه‌ت پروکێنی سته‌م بگه‌یشتنایه‌و هه‌مووان وه‌ک یه‌ک له به‌رانبه‌ر دیکتاتۆران و داکیرکه‌رانی به‌د فه‌ساڵو ره‌زاگران و شووم خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێیان بکردایه ئیتر ئاسه‌وارێک له بێدادی و بێعه‌داڵه‌تی نه‌ده‌ماو هه‌مووان ئاسووده و سه‌ربه‌ست ده‌بوون. به‌ڵ٠Žێ ئه‌رکی شۆرش و خه‌بات قورسه‌و هه‌موو که‌س ناتوانی مه‌ردی ئه‌و مه‌یدانه بێ و چش له ژیان و خۆشیه‌کانی بکات. ئاخر هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رزه‌و رووسووری گه‌له هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی رێگه‌ی ئازادی کوردستان سه‌روه‌رو تاجی سه‌ری گه‌ل و روناکیده‌رو تروسکه‌ی هیوای میلله‌تن. شه‌هید و سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌دی خالیدی یه‌کێک له‌و سه‌ربه‌رزو رووسوورانه‌ی کاروانی نه‌پساوه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازی و مافخوازی گه‌لی کورد و سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێرانه. شه‌هید محه‌ممه‌د له خانه‌واده‌یه‌کی جوتیارو کاسبی گوندی (گرده‌به‌ردان)ی ناوچه‌ی مه‌هاباد له‌دایک بووه. به باوه‌ر به ئازادی و به ئیمان به رێبازی نیشتمانی و نه‌ته‌ویی و تێکۆشان هاته ریزی پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌باته‌وه و، زیاتر له دوو ساڵ چالاکانه‌و دڵسۆزانه تێکۆشا. به‌ڵام به داخه‌وه مه‌رگ و شه‌هاده‌ت رێگه‌ی نه‌دا زیاتر خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمان و سازمانی خه‌بات بکات. شه‌هید محه‌ممه‌د له جه‌نگی به ناوبانگی دیی یه‌کشه‌وه‌ی ناوچه‌ی بۆکان له‌گه‌ڵ مامۆستا وریا و هاوبیرانی دا شه‌هید بوو هه‌زاران سلاو له رۆحی پاکی شه‌هید موحه‌ممه‌د شێنانی و تێکرای شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری کورد و کوردستان.