هۆکاری دابەزینی لەبەرچاوی هەناردەی ئێران بۆ ئوروپا دەگەڕێتەوە بۆ گەمارۆی نەوتی ئامریکا .
هۆکاری دابەزینی لەبەرچاوی هەناردەی ئێران بۆ ئوروپا دەگەڕێتەوە بۆ گەمارۆی نەوتی ئامریکا .
ئامارەکانی یەکێتی ئوروپا واپیشان ئەدات کە کڕینی نەوت و پێداویستی نەوتی، هەمووکات بەشێکی گەورە لە هاوردەی یەکێتی ئوروپا لە ئێران دەگرێتەوە و دابەزینی کرینی نەوت ،بە گشتی کاریگەرە لەسەر هاوردەی ئوروپا.
بازرگانی ئێران لەگەڵ ئامریکا و چین
ئامریکا لەدوای هاتنە دەرەوەی لە بەرجام، بە پێچەوانەی یەکێتی ئوروپا، هەناردەی خۆی بۆ ئێران زیاتر کردوە .
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری ئامریکا راپۆرتی مانگی دسامبری ۲۰۱٨ی بڵاو نەکردوە ،بەڵام ئاماری ۱۱مانگی پێشوو دەرخەری ئەوەیە کە هەناردەی ئەم وڵاتە بۆ ئێران گەیشتۆتە ٤۳٥.٥ملیۆن دولار،کە بەپێی ساڵی رابردوو ۲٦۲لەسەد زیاتر بوە. بەشی زیاتری ئەم ژمارە لە پێوەند بە هەناردە کردنی ئامریکا بۆ ئێران دوای هاتنە دەرەوە لە بەرجامە.
هەروەها هاوردەی ۱۱مانگی ئامریکا لەئێران لە سنووری ٦·ملیۆن دولارە کە بە پێی دەورەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ۲٤لەسەد زیادی کردوە. لە دوای بەرجام هەناردەی ئێران بۆ ئامریکا زیادبوە بەڵام لەمانگەکانی کۆتایی ساڵدا گەیشتوە بە سفر. ئاماری فەرمی وڵاتی چین،گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئێران ،دەرخەری ئەوەیە هاوکات لەگەڵ گەمارۆکانی ئامریکا، خەسارێک بە بازرگانی ئەم وڵاتە لەگەڵ رژیمی ئاخوندی گەیشتوە. بەشی زیاتری هەناردەی ئێران بۆ چین نەوتی خاوە.