هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر و وێرای رووتکردنەوەیان، دەستیان کردووە بە ئازا
هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان پۆلێک کۆڵبەریان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر و وێرای رووتکردنەوەیان، دەستیان کردووە بە ئازار و ئەزیەتی ئەو کۆڵبەرانە.
هەواڵدەری هەنگاو: ئێوارەی رۆژی هەینی 10ی رەشەممە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە کوێستانی ”سۆفی جانە“ سەر بە شاری نەوسوود لە سنووری کرماشان، پۆلێکی ١٥ کەسی کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و وێڕای رووتکردنەوەیان ناچاریانیان کردوون کە بەفری سەر جاددەکە بماڵن.
یەکێک لەو کۆڵبەرانە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت لەوبارەوە رایگەیاندووە کە ”ئەو هێزانە کۆڵبەرەکانیان کە هیچ شت و مەکێکیشیان پێ نەبووە، ناچار کردووە خۆیان رووت بکەنەوە و تەنانەت جلی ژێرەوەشیان دەرهێناوە پێمان و بێرێزیشان پێ کردوین“.
ئەو کۆڵبەرە لە درێژەدا وتی: ”دوای یەک کاتژمێر ئەزیەت و ئازاری ئەو هێزانە دواجار جلەکانیان پێ داوینەتەوە و ئێمەیان ئازاد کردووە“.