رۆژی یەکشەممە 12ی رەشەممە، مامۆستایان و فەرهەنگیانی شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، بەپێی بانگەوازەکەی پێشوو، دەستیان دایەوە مانگرتن بەئامانجی: ئازادکردنی م
رۆژی یەکشەممە 12ی رەشەممە، مامۆستایان و فەرهەنگیانی شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، بەپێی بانگەوازەکەی پێشوو، دەستیان دایەوە مانگرتن بەئامانجی: ئازادکردنی مامۆستا زیندانیەکانی دەورەی پێشوو، لابردنی هەموو رێگریە قانونیەکان بۆ چالاکی ئازادانەی پێکهاتە سنفیەکان، راگرتنی سیاسەتی بەپوڵدارکردنی مەدرەسەکان و بەتایبەت پێداویستیەکانی مامۆستایانی مانگرتوو، هەروەها ئەوان لەبەرانبەر خراپی باری دارایی و ژیانی ژێر هێڵی فەقر، نارەزایەتیان دەربری و لەچوونە سەر کلاسەکانی دەرس خۆیان بوارد.
ئەم مانگرتنانە زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە وەک: تەورێز، مەشهەد، کرماشان، هەمەدان، کەرەج، سەقز، مەریوان، سنە، شیراز، کازرۆن، کامیاران، ئیسفەهان، پاوە، زەنجان، قەزوین...... زۆر شاری دیکەی کوردستان و ئێران.
ئەمرۆ بۆ رۆژی دووەم بەردەوامی هەیە.