لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لانیکەم ٢٤ ژنی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لانیکەم ٢٤ ژنی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە زۆربەی ئەو حاڵەتانە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠ ١٨ وە تا مارسی ساڵی ٢٠ ١9، لانیکەم ٢٤ ژن و کچی کورد بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.
بە پێی ئەو راپۆرتە، ١٦ حاڵەت (٦٦٠ª) بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە و ٤ حاڵەت (١٧٠ª) ی ئەو قەتلانە لە ژێر ناوی ناموس رووی داوە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگا
زۆرترین کوشتنەکان لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە بە شێوەیەک لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ١٠ حاڵەتی کوشتنی ژنان لەو پارێزگایە تۆمار کراوە. لە پارێزگای سنە ٨ حاڵەت، لە پارێزگای کرماشان ٤ حاڵەت و لە ئیلام ٢ حاڵەتی کوشتنی ژنان رووی داوە.
بکوژەکان کێبوون؟
زۆربەی ئەو ژنانەی کە کوژراون بە دەستی هاوژینەکانیان بووە کە ٧ حاڵەتە، ٤ ژن بە دەستی باوک و ٣ ژن بە دەستی کوڕ و ٣ ژنیش بە دەستی زاواکانیان کوژراون. هەروەها سێ ژنیش لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.
شێوەی کوژران
لە کۆی ئەو ژنانەی کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا کوژراون، ١٣ کەس بە چەک، ٤ کەس بە چەقۆ، ٤ کەس لە ڕێگای هەڵواسین و کەسێکیش لە ڕیگەی لێدانی کەرەستەی قورس کوژراوە. چۆنیەتی کوژرانی دوو لەو ژنانە ناروونە.
کەم تەمەنترین کچێک کە ساڵی رابردوو کوژراوە ١٠ ساڵان بووە و بەتەمەنترینیان ٥٧ ساڵان بووە.