وەزیری دەرەوەی ئامریکا رۆژی سێشەممە ریکەوتی ۱٤ی رەشەممە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا و فەرانسە لە بارەی هەندێک لە کردەوەکانی رژیمی ئاخوندی وتووێژیان کرد .
وەزیری دەرەوەی ئامریکا رۆژی سێشەممە ریکەوتی ۱٤ی رەشەممە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا و فەرانسە لە بارەی هەندێک لە کردەوەکانی رژیمی ئاخوندی وتووێژیان کرد .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە توییتێکدا نووسی:وەزیری دەرەوەی ئامریکا لەگەڵ جێرمی هانت، ئەمڕۆ لەبارەی روبەڕوبونەوە لەگەڵ کردەوە خراپەکاریەکانی رژیمی ئاخوندی، و دڵنیا بوون لە بەرەو پێش چوون لە سوریە، پێوشوێنگرتنی ئامانجی داماڵینی چەکی ناوکەیی کورەی باکور وتووێژیان کرد، جارێکی تر بەڵێنیان دوبارە کردەو و لەبارەی شکست و دۆڕاندنی داعش بە تایبەت لە عێراق و سوریە وتووێژیان کرد،هەروەها وەزیری دەرەوەی ئامریکا باسی لە هەوڵی فەرانسە لە بەرەنگاربونەوە لەگەڵ کردەوە ترۆریستیەکانی ئێران لە ئوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەراستدا کرد .
وێڕای ئەوەی کە ساڵی رابردو ئوروپا و ئامریکا لەسەر هاتنە دەرەوە رای جیاوازیان هەبوو، بەڵام لەچەند مانگی کۆتاییدا هەڵوێستی ئوروپا لەگەڵ ئامریکا لەبارەی چالاکیە ئاژاوەگێریەکانی رژیمی ئاخوندی نزیک بۆتەوە.
ئامریکا دەڵێت رێکەوتنی ناوکەیی هیچ کاریگەریکی لەسەر کردەوە و رەفتاری رژیم نەبوە. رژیمی ئاخوندی گەورەترین پشتیوانی ترۆریزمە و بەرنامەی موشەکی بالستیکی خۆی بە پێچەوانەی بڕیاڕنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجومەنی ئاسایش درێژە پێی دەدات و هۆکاری ئاڵۆزی خۆرهەڵاتی ناوەراستە.
لەچەند مانگی رابردودا چەند کەسێکی رژیمی ئاخوندی بۆ ترۆری دژبەرانی سیاسی لە ئوروپا دەرکەوتن و بوە هۆکارێک کە وڵاتانی فەڕانسا و ئاڵمان و دانمارک و هولەند دژ بە رژیمی ئاخوندی هەڵوێست بگرن .
پێشتریش وڵاتانی رۆژئاوایی نارەزایەتی خۆیان لە تاقیکردنەوەی موشەکی ئێران دەربڕی، و داوایان لە رژیمی ئاخوندی کردوە دەست لە بەرهەم هێنان و تاقیکردنەوەی ئەم موشەکانە هەڵگرێ.
رژیمی ئاخوندی لە چەند ساڵی رابردودا چەندین موشەکی تاقی کردەوە و لە سەر هەندێکیان لەناوچوونی ئیسرائیل بە زمانی عبری نوسراوە .
وەزیری دەرەوەی ئامریکا ۱۲ مەرجی ئامریکای بۆ رێکەوتن لەگەڵ رژیمی ئاخوندی خوێندەوە کە لە راستیدا داواکاریەکانی ئامریکا لە رژیمی ئاخوندیە و وردەکاریەکانی ئاڵوگۆڕی کردەوەکانی رژیمە .
هەندێک لەو مەرجانە پشتگیری نەکردنی رژیمی ئاخوندیە لە ترۆریزم و پشتیوانی نەکردن لە حیزبوڵای لوبنان و دەسهەڵگرتن لە دەستێوەردان لە ناوچەکەدایە.