بە پێچەوانەی ئیدیعاکانی دەوڵەتی ئاخوند رۆحانی، شەپۆلی بێکاری لە نێو چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی ئێران روو لە بەرزبوونەوەیە. بە پێی ئامار گەلێک کە دەسەڵاتدارانی رژێم ئاشکرای دەکەن، پێنج بۆ پانزەملوێن ئێران بێکارن. ئەو قەیرانە بە رێژەیەک کاریگەرە کە خودی دەسەڵاتدارانیش لێی نیگەرانن. ئاماری بێکاری لە وەڵاتدا بە پێی قسەی موحسین جەلالپوور سەرۆکی ژووری بازەرگانی رژێم، ژمارەی بێکاران لە ئێران زیاتر لە پێنج ملوێن کەس مەزەندە دەکرێ. ئەو مۆرەی رژێم هەروەها دەڵێ: لە یەک سەعاتدا 150 کەس بە ژمارەی بێکاران زیاد دەکا. پێشتریش هەواڵدەری فارس ی سەر بە سوپاس پاسداران نووسیبووی کە ساڵی 1394 رێژەی بێکاری لە زۆربەی ئوستانەکان بەرزبۆتەوە وە لە ئێستادا 2 ملوێن 729 کەس خەریکە دەچنە ریزی بێکارانەوە. بە پێی ئەو راپۆرتە رێژەی بێکاری سەرووی 11 لەسەد کەوتووە کە پێشتر و لە ساڵی 1393 ئەو رێژەیە 10.6 لەسەد بووە. رۆژی سێ شەممە 18ی رەشەممە 94، ئیبراهیمی رەزاقی کارناسی ئابووری بە تەلەفزیونی رژێمی گووت: ئێستا نزیک بە 15 ملوێن بێکار لە ئێراندا هەیە. بەڵام ئامارەکانی رژێم دوو بۆ سێ ملوێن نیشان دەدا کە ئەوە دەرخەری ئەوەیە ئاماری دەزگاکانی رژێم سەبارەت بە نیشاندانی رێژەی بێکاری لە وەڵاتدا راست نین. ئاخوند قەرائەتی سەرۆکی ستادی ئیقامەی نوێژ، بانەمەڕی ساڵی رابردوو دیانی نا بە بوونی بە 7 ملوێن بێکاری دەرچووی زانستگاکانی ئێران و گووتی: زانستگا و پەروەردە و بارهێنانی ئێمە فەلەجپەروەرە و زیاتر لە 7 ملوێن لیسانس و فەوقە لیسانسی بێکارمان هەیە. دەرچوانی زانستگاکان ملوێنان کەسی خوێندەوار و بێکارن. شەپۆڵێکی دەرکردن و بێکارکردنی ئەو کرێکارانەی پێشەیان هەیە رۆژانە هەواڵدەریەکان راپۆرتی جیاجیا لە سەر دەرکردن و بێکارکردنی ئەو کرێکارانە بڵاودەکەنەوە کە کارو پیشەیان هەیە. بێ شک ئەو کەسانە بە بێکار بوونی ئەو کەسانە رێژەی بێکاری لە ئێران بەرزدەبێتەوە. بۆ نمونەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، لە مەشهەد 1200 کەس کە لە سێ بەشی شیرکەتی رستن و چنین کاریان دەرکرد بێکارکراون. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو شیرکەتی بەرهەمێنانە 40 ساڵە لە کارکردندایە. هەروەها کارخانەی رستن و چنینی بروجێرد لە هەنگاوێکدا قەراردادی ساڵانەی 500 کرێکاری نوێ نەکردۆتەوە و ئەو کرێکارانە لەو سا٠Žلی نوێدا سەرەڕای بەڵێنەکان هێشتا بێکارن. لە کرمانیش دەسەڵاتداران 25 کەس لە کرێکارانی کانی (کرومیت فاریاب)ی کرمانیان لە سەر کارەکانیان دەرکردوە. ئاسەواری بێکاری لە سەر کۆمەڵگەی ئێران رۆژنامەی ئیعتمادیی رژێم لە راپۆرتێکدا دەڵێ: ئێستا ئیتر بێکاری بۆتە کەلێنێکی گەورە لە وەڵاتدا. ئاسەواری خراپی بازاری کار هۆی سەرەکی لە دروست بوونی دیاردە کۆمەڵایەتیەکان. وە تەقریبەن هەموان چ بەرپرسان و چ خەڵک نیگەرانی ئەو وەزعەن. کێشەی بێکاری لە وەڵاتانی دیکەش هەیە بەڵام ئەو کێشە لە ئێران کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژە ئابووریەکەی دارماوە، بەشێوەیەکی گەورەتر و بەرچاوتر هەست پێ دەکرێ. بەە خوێندنەوەی گۆشەیەکی بچوک لە راستیەکان بۆمان دردەکەوێ کە بەبوونی ئەو رژێمە گەندەڵ و دزە هیچ ئومێدێک بە چاک بوونی ئەو هەڵومەرجەو کونترۆڵ کردنی کێشەی بێکاری لە کۆمەڵگەی ئێراندا نیە.