هەیئەتێکی رێکخستنی دەرەوە و کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، لە سمینارێک دا بەشداریان کرد کە لەلایەن لیژنە و رێکخراوەکانی پارتی دیم
هەیئەتێکی رێکخستنی دەرەوە و کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، لە سمینارێک دا بەشداریان کرد کە لەلایەن لیژنە و رێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بەبۆنەی یادی 116هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی رێکخرابوو.
رۆژی شەممە 18ی رەشەممەی 1397 بەرامبەر بە 9ی مارسی 2019، لەسەر بانگهێشتی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وەڵاتی نۆروێژ، هەیئەتێکی رێکخستنی دەرەوە و کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات و هەروەها ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، بەشداریان لە سمینارێکدا کرد کە بۆ نووسەر و لێکۆڵەر و مێژووناسی کورد کاک حامید گەوهەری رێکخرابوو.
سمینارەکە کە لە ژێر ناوی "بارزانی ستراتیژی نەتەوەیی نیشتمانی دیموکراتی"، بەرێوەچوو، تیشک خرایە سەر خەبات و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموکراتیەکانی مەلا مستەفای بارزانی.
هەیئەتی سازمان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوە، کاک عەبدولا قادری بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژ، خوشکە کوێستان کەریمی، ئارەزوو بەهرامی، ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتان، پەژار یوسفی و هەڵۆ حسێنی ئەندامانی کۆمیتە، بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵیان بەو بۆنەوە پێشکەش بە بەرێوەبەران و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ کرد.