نوێنەری فەرانسە لە شۆرای مافی مرۆڤ لە پەیامێکدا ووتی: دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەهەمانشێوە قەیراناویە.
نوێنەری فەرانسە لە شۆرای مافی مرۆڤ لە پەیامێکدا ووتی: دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەهەمانشێوە قەیراناویە.
رۆژی دوشەممە 20ی رەشەممەی 1397، نوێنەری فەرانسە لە شۆرای مافی مرۆڤ لەپێوەند بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئێعدامی گەنجان لە ئێراندا ووتی: فەرانسە سپاسی راپۆرتنێرە تایبەتەکەی دەکات بۆ ئامادەکردنی راپۆرتەکەی و دووبارەکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ چاودێری خستنە سەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا، هەرچەندە رێگە بەو نادرێ کە بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە.
ناوبراو ووتی: فەرانسە پێداگرە لەسەر هەڵوێستە جێگیرەکانی خۆی دژی ئێعدام لە هەر کات و هەر بارودۆخێکدا، بەردەوامی ئێعدامی گەنجان و ئەو کەسانەی کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە، پێشێلکردنی بەڵێنە نێونەتەوەییەکانە لەلایەن رژیمەوە و ئەمەش جێگەی نیگەرانیە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە راپۆرتی جاوید رەحمان، راپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤی ئێران لەپێوەند بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لەو وڵاتەدا ووتی: لەراپۆرتەکەی تۆدا لەپێوەند بە ئێعدامەکانی ساڵی 2018، ناوی دوو کچ هاتووە، هەروەها راپۆرتەکەی ئێوە بانگەوازی ئەوە دەکات تا ئازادی بەیان و بیرکردنەوەو ئەحزاب ورێپێوانی ئاشتیانە دابین بکرێ.
هەروەها پارێزەرانی مافی مرۆڤ، و بەتایبەتی پارێزەرانی ژن، وەکیل و هەواڵنێران و پارێزەرانی ژینگە، نیگەرانی گرتن و موحاکەمەو بێ رێزی و رەفتاری غەیرە مرۆڤانە نەبن لەبەرانبەر هەنگاوەکانیاندا بۆ ئازادی.
فەرەنسا وەبیر رژیمی هێنایەوە کە پێویستە رێز لە مافی مرۆڤ بگیردرێت و رەوەندێکی قەزایی بە ئینسافەوە لەبەرچاو بگیرێت، و هەروەها هاوکاری راپۆرتدەرە تایبەتەکە بکرێ.
لەلایەکی دیکەوە نوێنەری سوئیسیش خوازیاری راگرتنی ئێعدامی گەنجان بوو لە ئێراندا.
هەروەها ووتی کە سوئیسیش هاونەزەرە لەگەڵ ئەو بابەتەی کە لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێدراوە ئەویش بابەتی ئێعدامی ئەو کەسانەی کە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە تەمەنیان خوار 18 ساڵ بووە، و هەروەها داوای لە رژیم کرد کە حوکمی ئێعدامی ئەو کەسانە راگرێ.