رۆژی دووشەممە ۲۰ی رەشەممە، سەرۆک کۆماری رژیمی ئاخوندی حەسەن رۆحانی گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق.
رۆژی دووشەممە ۲۰ی رەشەممە، سەرۆک کۆماری رژیمی ئاخوندی حەسەن رۆحانی گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق.
برایان هۆک نوێنەری سەرۆک کۆماری ئامریکا بۆ کاروباری ئێران ووتی: ئەم سەفەرەی رۆحانی بۆ عێراق، لەسەر قازانجی عێراق نییە و ئامانجی گۆڕینی عێراقە بۆ یەکێک لە پارێزگاکانی خۆیان.
هەروەها ووتی:ئێران ،عێراق وەکوو ئامرازێک بەکاردێنێت بۆ ئاڵۆزکردنی خۆرهەڵاتی ناوەراست و بە دوای پێکهێنانی رێگایەکە بۆ پەرەپێدانی دەسەڵاتی شیعە، ئەمەش بە قازانجی خەڵکی عێراق نییە.
تاران لە ساڵی رابردووەوە دەستی کردوە بە فرۆشتنی گاز بە عێراق ،بەڵام بە هاتنەوەی گەمارۆکان عێراق دەبێت لێخۆشبوونێک لەم بوارەدا بە دەست بێنێت.
ئامانجی رۆحانی لەم سەفەرەیدا،روبەروبونەوە لەگەڵ گەمارۆکانی ئامریکا و پەرەپێدانی بازرگانی نێوان ئێران و عێراقە.
بەڵام لەوانەیە ئەم پیلانە بە فشاری ئامریکا لە سەر عێراق هەڵوەشێتەوە .