مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، بە ئامانجی گۆشەگیر کردنی رژیمی ئاخوندی دەیهەوی سەرنجی بەرپرسانی نەوتی راکێشێ و لەو پێوەندەدا دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ب
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا، بە ئامانجی گۆشەگیر کردنی رژیمی ئاخوندی دەیهەوی سەرنجی بەرپرسانی نەوتی راکێشێ و لەو پێوەندەدا دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکات.
رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە هەندێک لەو شیرکەتانەی کە بەرپرسەکانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئامریکا بانگهێشت کراون کرد وەک:شورون ،تۆتاڵ،رۆیاڵ داچ شل،کۆنۆکۆ فیلیپس و ئەکسیدنتاڵ پترۆلیۆم .
بە پێی ئەم راپۆرتە مایک پەمپێئۆ دەیهەوێ وێڕای سەرنج راکێشانی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە نەوتیانە لەپێوەند بە رژیمی ئێران، داوایان لێی بکات یارمەتی ئامریکا بدەن بۆ زیادکردنی ناردنی نەوتی خاو بۆ ئاسیا.
رێکخراوی نێونەتەوەیی وزە، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا پێشبینی کردوە کە ئامریکا لە ساڵی ۲۰۲۱دەبێتە گرنگترین هەناردەکەری نەوت، و ئەمەش بازاری جیهانی نەوت بەتایبەتی لە ئاسیادا بەهێز دەکات.
پلەبەرزێکی ئامریکا وتویەتی : واشینگتۆن لێخۆشبوونی نەوتی لە گەمارۆکانی رژیمی ئاخوندی جارێکیتر دوبارە ناکاتەوە. هەروەها ئەو وڵاتانەی کە لێخۆشبوونی نەوتیان وەرگرتووە، تا مانگی مەی دەرفەتیان هەیە کۆتایی بێنن بە کرینی نەوت لە ئێران.
ناوبراو تەئکیدی کردەوە کە سیاسەتی سەرەکی ئامریکا بە سفر گەیاندنی هەناردەکردنی نەوتە لەلایەن ئێران لە کەمترین کاتدا.
وەزیری نەوتی ئێران: باردۆخی ئێستای ئێران لە کاتی شەڕ خراپترە ،ئوروپاییەکان وەڵامی پێوەندیەکانی ئێمە نادەنەوە. هاوکات لەچاپەمەنی ئابوری پترۆلۆیۆن نوسراوە هەناردەکردنی نەوتی ئێران مەترسی شکستهێنانی لە سەرە. بیژەن زەنگەنە وتویەتی، لە نێوان وڵاتانی ئوروپایی تەنیا تورکیە کڕیاری نەوتی ئێرانە ،تەنانەت کڕیارانی نەوت نایانەوێ یەک بۆشکە زیاتر لەوەی کە ئامریکا دیاری کردوە لە ئێمەی بکڕن.