دەستبەسەکردنی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە
چالاکێکی مەدەنی کورد خەڵکی شاری دێولان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی 1395، مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان لە پارێزگای سنە، ئەفشین حوسێن پەناهی چالاکی مەدەنیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.بە پێی ئەم راپۆرتە،مەئموورانی ئیتلاعات بە بێ حوکمی دادگا ڕژاونەتە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە شەخسییەکانی ناوبراو داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. ئەفشین پێشتریش چەند جارێک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و هەروەها لە شاری قرووە ماوەیەی ١ ساڵ زیندانی بووە.
گواستنەوەی دوو زیندانی سیاسی کورد بۆ ئیتلاعاتی سنە
حەسەن و حسین دانشمەند دوو زیندانی سیاسی کورد بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرانەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، حەسەن و حسین دانشمەند کە لە رۆژی 27ی رەشەمەی 1394، لە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و بۆ ئیتلاعاتی بانە گوازرابوونەوە، لەم حەفتەیەدا بۆ ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئەمنییەتیەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم دوو چالاکە کوردەدا لە ئسپری فلفل کەڵکیان وەرگرتبوو کە جەوێکی ترس و دڵەراوکێی لە ناو ماڵەکەیاندا درووست کردبوو. جێگەی باسە کە دەوترێت کە ئەم دوو زیندانیە سیاسە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراون.
ژنێکی خەڵکی دێهلۆران بوو بە قوربانیی تەقینەوەی مین
پاش ٢٨ ساڵ لە دوای کۆتایی هاتنی شەری ئیران و ئێراق، مینە بەجێماوەکانی ئەو شەڕە هێشتاش هاووڵاتییانی کوردستان دەکاتە قوربانی. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ژنێکی تەمەن ٥٩ ساڵە خەڵکی ناوچەی شێرهانی شاری دێهلۆرانی پارێزگای ئیلام، بەر شەپۆلی تەقینەوەی مین دەکەوێت. شوناسی ئەو ژنە هاووڵاتییە بە ناوی "حەمیدە ڕاسەن" ڕاگەیەنراوە. ماڵپەڕی "مین و زندگی" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، ئەو ڕووداوە دوو ڕۆژ پێش، لە ناوچەی شێرهانی شاری دێهلۆران ڕوویداوە.بەپێی ئەو سەرچاوەیە، حەمیدە لە کاتی لەوەڕاندنی تاقە مانگایەکەیدا، لاقی مانگاکەی دەچێتە سەر مین و شەپۆلی تەقینەوەکەش ئەو ژنە دەگرێتەوە. بەپێی ئامارە نیوەفەرمییەکان، لە ساڵدا ١٠ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام دەبنە قوربانیی تەقینەوەی مین و ئاسەوارەکانی شەڕی ٢٨ ساڵ پێشی ئێران و ئێراق.
مامۆستایەک بە ٢٥ ساڵ ڕابردووی وانەوتنەوە، خۆی کوشت
یەکێک لە مامۆستاکانی کوردستان لە شاری ورمێ بە هۆی دەستکورتی و هەژاریەوە دەستیدایە خۆکوشتن. بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی کوردپاØ› لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوودا، لە بەخشی سیلوانا، جێگری قوتابخانەی سەرەتایی لە گوندی "گردووان" هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.شوناسی ئەو مامۆستا کوردە، یەحیا ئەحمەدنژاد کوری کازم ڕاگەیەنراوە. سەبارەت بە پاڵنەری خۆکوشتنی ئەو مامۆستایە،راگەێندراوە کوڕە گەورەکەی ئەحمەدینێژاد کە لە زانکۆی پەیام نووری شاری شنۆ دەخوێنێ، ماوەی چەند ساڵ پێش ئێستا تووشی شێرپەنجەی ئێسک بووە و باوکی بە هۆی نەبوونی تێچووی چارەسەر کردنی نەخۆشینی کورەکەی وەزاڵە هاتبوو.هەر لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە کەØ› بۆ سێهەمین جار کوڕە ٢٢ ساڵەکەی یەحیا بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ دەکرێت، بەڵام بە هۆی نەخستنی بڕە پارەی داواکراو بە حەسابی سندووق و ڕەت کردنەوەی بیمەی فەرهەنگیان، دوکتورەکان لە چارەسەر کردنی کوڕەکەی خۆیان بواردووە و ناوبراو گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.
وازهێنانی 1285، خوێندکاری کورد لە خوێندن لە ئەم ساڵدا
لە ماوەی ئەم ساڵی خوێندندا 1285 خوێندکاری کورد لە خوێندن وازیان هێناوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرێوەبەری ئێدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سنە رایگەیاند، سەرەرای ئەوەیکە 1285 خوێندکار لە ئەمساڵدا وازیان لە خوێندن هێناوە، نزیک بە 60 هەزار کەس کە تەمنیان لە نێوان 10 بۆ 49 ساڵدایە بێسەوادن. بە پێی ئەم راپۆرتە، رەشید قۆربانی وتی، لە ئێستادا 274 هەزار و 116 خوێندکار لەم پارێزگایە سەرقاڵی خوێندنن کە 51،08 لە سەدیان لە کچان پێک دێن. جێگەی باسە کە هەژاری و بێکاری هۆکاری سەرەکی وازهێنانی خوێندکارانی کوردە لە خوێندن کە رژێم هیچ ئاورێک لە چارەسەر کردنی ناداتەوە.
٧١هەزار منداڵی سیستان و بەلووچستان لە مافی خوێندن بێبەشن
زیاتر لە ٧١ هەزار منداڵی سیستان و بەلووچستان، لە خوێندەواری و دڕێژەدان بە خوێندن لەو پاریزگایە بێبەرین. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزیری پەروەدە و بارهێنانی ئێران، پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، هورمزگان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوای وەکوو بێبەشترین ناوچەکانی ئیڕان لە بواری سیستمی پەروەردە و بارهێنان ناوزەد کرد.عەلی ئەسغەر فانی کە لە کۆبوونەوەی شوورای پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەشدار بوو، بە ئاماژە کردن بە بێبەشییەکانی ئەو پارێزگایە لە ئێستادا گوتیØ› پەرەپێدانی پێوەرەکانی بارهێنان لە ئێران یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی دەوڵەت بووە، هەر چەند ئەو بەرنامەیە لە هێندێک لە پارێزگاکانی ئێران زۆر باش کاری کردووە، بەڵام لە هێندێکی دیکە وەکوو پێویست نەبووە. ئەو وەزیرەی دەوڵەتە باسی لە کێشەی زمانی دایکی و زمانی فارسی کرد و گوتی، یەکێک لە گەورەترین کێشەکان، بابەتی دوو زمانە بوونی هێندێک لە ناوچەکانی ئێرانە کە بە شێوەیەک منداڵان دوای چوونە قوتابخانە، بە هۆی قسە کردن بە زمانی دایکی و ناشارەزایی لە زمانی فارسی، وەکوو پێویست ناتوانن وانەکان فێر بن و ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتن لە خوێندن. هەرلەو پەیوەندییەدا پارێزگاری خووزستان ڕایگەیاندØ› ئەو پارێزگایە یەکێک لە پێنج پارێزگاکانی ئێرانە کە زۆرترین منداڵی لە مافی خوێندن بێبەریە و کێشەی خوێندن و قسە کردن بە دوو زمان، بووەتە هۆی ئەوەی مانەوەی زۆر لە منداڵان لە مافی خوێندن و نەخوێندواری لەو پارێزگایە زۆر بێت. کێشەی نەخوێندن بە زمانی دایکی و خوێندن بە زمانی فارسی بووتە یەکێک لە مژارەکانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی نەتەوە بندەستەکانی ئێران، ئەو مژارە بە یەکێک لە جیدیترین و بنەڕەتیترین کێشەکانی هەڵاواردنی فەرهەنگی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناو دەبرێت.
داعش دهیهوێت هێرشبکاته سهر ئهڵمانیا
سهرۆکی دهزگای ههواڵگری ناوخۆی ئهڵمانیا رایدهگهیهنێت، ڕهوشی ئهمنی وڵاتهکهی "زۆر مهترسیداره" و ڕێکخراوی تیرۆریستی دهوڵهتی ئیسلامی ناسراو به داعش دهیهوێت هێرش بکاته سهر وڵاتهکهی. بهپێی ههواڵێکی رۆیتهرز، هانز جۆج مانسن، سهرۆکی دهزگای ههواڵگری ناوخۆی ئهڵمانیا(BfV)، ئهمڕۆ 10ی نیسان به رۆژنامهی (Welt am Sonntag) ی ئهڵمانی ڕاگهیاندووه ڕهوشی ئهمنی وڵاتهکهی "زۆر مهترسیداره"، بهڵام هاوکات ئاشکرایکردووه ئهو بهشێوهیهکی کۆنکرێتی ئاگادار نییه له پلانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سهر وڵاتهکهی لهلایهن داعشهوه. رۆژی سێشهممهی ڕابردوو ڕێکخراوی تیرۆریستی دهوڵهتی ئیسلامی ناسراو به داعش له تۆمارێکی ڤیدیۆییدا ڕایگهیاند دوای هێرشهکانی سهر برۆکسل ڕهنگه هێرشی دیکه بکاته سهر پایتهختەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بهتایبهت رۆما و پاریس و بهرلین.