کچێکی مێرمندانی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشت.
کچێکی مێرمندانی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشت.
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ٢٣ی رەشەممە، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی ”یوسرا فەتحی“ تەمەن ١٧ ساڵ کچی عوسمان خۆی هەڵواسیوە و خۆی کوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یوسرا بە هۆی کێشەی خێزانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ و دواتر لەکاتی گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گیانی داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لەسەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە ٨ کچی مێرمنداڵ واتە هەر ١٠ رۆژ کچێکی مێرمنداڵ کە تەمەنیان لە خوارەوەی ١٨ ساڵ بووە، خۆیان کوشتووە.