خەباتمێدیا:جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆبونەوەی مێدیایی رۆژی پێنج شەممە ۲۳ی رەشەممە ووتی:دەستێوەردانە شەرانگێزیەکانی رژیمی ئێران بەروونی دیارە و
جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە کۆبونەوەی مێدیایی رۆژی پێنج شەممە ۲۳ی رەشەممە ووتی:دەستێوەردانە شەرانگێزیەکانی رژیمی ئێران بەروونی دیارە و گومانی تێدانیە، رێزنەگرتن لە مافی دەسەڵاتداری وڵاتانی ناوچەکە بە روونی دیارە و ئامریکا لە روبەروبونەوە لەگەڵ ئەم دەستێوەردانانە بەردەوام دەبێت .
رابێرت پالادینۆ لە وەڵامی پرسیارێک لەپێوەند بەو گروپە ترۆریستیە چەکدارانەی کە سەربە رژیمن لە عێراق، ووتی:راپۆرتی مافی مرۆڤ خۆی دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە نیگەرانی خۆمان بۆ هەر پێشێلکاریەک لەبارەی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە چەکدارەکان دەردەبڕین، زۆربەی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ رژیمی ئاخوندی هاوتەریبن. بەهۆی ئەمە رژیمی ئاخوندی لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ بەرپرسیاریەتی هاوبەشی هەیە ،رژیمی ئاخوندی لەم گروپانە کەڵکی وەرگرتوە بۆ ئەوەی ئاسایش و مافی دەسەڵاتداری عێراق لەناو بەرێت .قاسمی سلێمانی لەگەڵ هێزەکانی هەوڵی ترساندنی خەڵکی عێراق دەدەن، فەرماندەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پەیامێکی ویدیۆیی وەفاداری خۆی نەک بۆ عێراق بەڵکوو بۆ قاسمی سلێمانی راگەیاند، ئەمە بێرێزی بە مافی دەسەڵاتداری عێراقە و ئیرادەی خەڵکی عێراق لاواز دەکات.
هەروەهاجێگری وزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەکرد: ئێمە بۆ مافی دەسەڵاتداری دەوڵەتی عێراق بۆ سیاسەتی دەرەوەی خۆی کە بەقازانجی خەڵکی عێراق بێت رێز دادەنێین. رژیمی ئاخوندی باس لەهاوکاری دەکات بەڵام بە پێچەوانەوە ئامانجی لەناوبردنی دەسەڵاتی عێراقە و بە هیوای ئەوەیە عێراق گیرۆدەی ئێران ببێت و بیگۆڕی بۆ دەسەڵاتێکی ژێر دەستی خۆی .