لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام خۆیان کوشتووە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام خۆیان کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی رەشەممە، هاووڵاتیەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”عەلی میر میرانی“ کە باوکی منداڵێکیش بووە، خۆی کوشتووە.
جێی باسە کە ئەو هاووڵاتیە کوردە بە هۆی هەژاری و دەستکوردیەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە چەک خۆی کوشتووە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی رابردوو ٢٥ی رەشەممە، ژنێکی تەمەن ٣٨ سال بە ناوی ”مینا شەهیدی“ بە هۆی هەژاری و دەستکورتیەوە خۆی لە قەنارە داوە،ناوبراو خێزاندار و دایکی ٣ منداڵ بووە.
هەروەها، لەماوەی رۆژانی رابردوودا لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی شاری مێهران بە ناوی ”ئومید وەیدەری“ بە هۆی هەژاری و بێکاری و لە رێگای خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.