لەماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، ١٣٩٧ی هەتاوی، لانیکەم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژیمی ئاخوندیدا لە دار دراون.
لەماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی، ١٣٩٧ی هەتاوی، لانیکەم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژیمی ئاخوندیدا لە دار دراون.
هەواڵدەری هەنگاو: لەماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردیدا (٢٠ ی مارسی ٢٠ ١٧ هەتا ٢٠ ی مارسی ٢٠ ١٨)، لانیکەم ٦٣ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی رژیمی ئاخوندیدا لە دار دراون کە ٣ کەسیان ژن بوون.
جیا کردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ٢٧١٨ دا لەسێدارە دراون بە هۆی قەتڵی ئەنقەست بووە کە زیاتر لە ٦٨٠ªی کۆی لەسێدارە دراوەکان لە خۆ دەگرێت.
سیاسی: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ٩.٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
مەزهەبی: ٩ حاڵەت کە دەکاتە ١٤.٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
قەتڵی ئەنقەست: ٤٣ حاڵەت کە دەکاتە ٦٨٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
ماددە هۆشبەرەکان: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، زیاترین هاووڵاتیی کورد کە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون و کەمترینیشیان خەڵکی پارێزگای ئیلام بوون.
پارێزگای ئورمیە: ٢٩ حاڵەت کە دەکاتە ٤٦٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای کرماشان: ١٦ حاڵەت کە دەکاتە ٢٥.٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای سنە: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ١١٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای لوڕستان: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ٩.٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای خۆراسان: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ٥٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٣٠ªی کۆی حاڵەتەکان.
لە نێو ئەو هاووڵاتیانەی کە لە سێدارە دراون ٣ ژن و منداڵێک بوونیان هەیە. هەروەها سێ کەسی بە ساڵاچووش کە تەمەنیان ٦٥، ٦٠ و ٥٧ ساڵ بووە لە سێدارە دراون.