سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی، خۆیان کوشت.
سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای ئیلام، بە هۆی هەژاری و دەسکورتی، خۆیان کوشت.
سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە 26ی رەشەممە، پیاوێکی خەڵکی ئیلام بەناوی عەلی میر میرانی، کە خێزاندار و خاوەنی منداڵێک بووە، بەهۆی هەژاریەوە بە چەک خۆی کوشتووە.
لەلایەکی دیکەوە رۆژی شەممە 25ی رەشەممە، ژنێکی تەمەن 38 ساڵە بەناوی مینا شەهیدی خەڵکی ئیلام، ئەویش خێزاندار و خاوەنی 3 منداڵ بووە، بەهۆی هەژاریەوە خۆی لەدار داوە.
هەروەها لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵە، بە ناوی "ئومید حەیدەری" خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی خواردنی "حەبی برینج"، خۆی کوشت.