چوارشه‌مه‌ 

18 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی سیمینارێک بۆ یادی شەهیدانی 16ی خاکەلیوە

بەرێوەچوونی سیمینارێک بۆ یادی شەهیدانی 16ی خاکەلیوە
سازمانی خەبات


رۆژی یەک شەممە رێکەوتی 22ی خاکەلێوەی 1395 لە بنکەی ناوەندی سازمانی خەبات بە بۆنەی سی و پێنجەمین ساڵیادی شەهیدانی یەکشەوەی سازمانی خەبات بەرێوە چوو. ئەو سیمینارە بۆ بەرێز کاک ریبواری حسێنی ئەندامی سەرکردایەتی و هاورێی ئەو شەهیدانە سازدرابوو.
سەرەتای سیمینارەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان و سازمانی خەبات و بە تایبەتی شەهیدانی یەکشەوە دەستی پێکرد.
 
 
 
پاشان بەرێز کاک رێبواری حسێنی باسەکەی دەست پێکرد و سەرەتا تیشکی خستە سەر پێناسە و پێگەی شەهید لە گووتاری جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان. بەرێزیان لەسەرەتای قسەکانیدا ووتی: ئەگەر ئاورێک لە بەسەرهات و مێژووی خەباتی پڕ لە کەند و کۆسپ لەلاێک و پرلە رەنج و فیداکاری و شانازی خەباتی رەوا و خوێناوی نەتەوەوە نیشتمانەکەمان بدەینەوە و لاپەڕە  پڕ لە کارەساتەکانی هەلدەینەوە. لە هەر رستەێکی دا باس و بەسەرهاتی چەندین قارەمانەتی قارەمانانی کوردستانی تێدا بەدی دەکرێ و لە هەر ووشەو دێڕیک سەردێڕ و ناونیشانی داستان و حەماسەی سەرنج راکیش و سەرسووڕهینەرمان بەرچاو دەکەوێ کە بە نرخ و بارتەقای گیانی باشترین رۆلەکانی  کوردەواری نووسراون و، هەرکام وەک  وانە و ئەزموونێکی لە بیر نەچوەوەی بەنرخ لە سەر رووپەڕی مێژووی راسان و راپەرین و بەرتەک دانەوە، لە شێوەی راپەڕین و هەستانەوە بۆ بەدەست هێنانی ماف و ئازادیەکانی مرۆڤ  نەخشێندراون و بوونە سەرمەشقی  خەبات لە پێناو ئازادی دا.  بەرێز حسینی لە درێژەی باسەکەیدا بە تیروتەسلی ئاوری لە چونیەتی خولقاندنی ئەو حەماسە کەم وینەیە دایەوە کە تێیدا 7 رۆڵەی قارەمانی گەلی کورد چوونە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵات و ووتی: حەوتەوانەکەی یەک شەوە حەوت ئەستێرە و حەوت شەهابی پڕ نوور و پرشنگدارن کە بە دەوری هەسارەی بەختەوەری نەتەوەێکی ماندون کە ئەویش وەک هەسارەێکی سەودا سەر بە دەورو خول لە مەدار و تەوەری خۆیدا بە دەوری خۆری رزگاری دا دەسووڕی و تین و تاوی بوون و مان و هەڵدان و بەرەوپێشچوون و پێگەیشتن وەردەگرێ. سەرقافڵە و جڵەوداری ئەو حەوت ئەستیرە گەش و بە ترووسکانە، مامۆستای زانکۆی خەبات و قارەمانی و نەمری، مامۆستا سەید عبدوڵلای ئارام،ناسراو بە مامۆستا وریایە. هاو پۆلە ئەستێرە پڕشنگدارەکانی تر بریتین لە: شەهید سادق زەندی ناسراو بە قانع، شەهید کاک سمایل سلێمانزادە، شەهید  کاک حسین ساحەبنەزەر،شەهید کاک عوسمان عەبوو،شەهید کاک موحەممەدی رەسوڵی، شەهید کاک موحەممەدی خالیدی. کە بوونە چۆڵەچرای رێگای خەبات و تێکۆشانی کورد و کوردستان تا لە شەوەزەنگی بێدادی و زۆرداری دژمنانی خوێنرێژدا، خەباتیەکان بە بەرچاو روونیەوە، بەرەو داهاتوی لێواو لێو لە هیوا بە رزگاری هەنگاو هەڵگرن.
بەرێز حسینی لە کۆتایی قسەکانیدا لە چەندین بیرەوەری سەبارەت بە هەر کام لەو شەهیدە سەربەرزانە گیرایەوە و ئاماژەی بە کەسایەتی بەرز و شۆڕشگیرانەی ئەو سەروەرە بەنرخانە و لەناویشیاندا بە تایبەتی مامۆستا عەبدوڵلا ئارام ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات کرد. هەروەها لایەنە بە هێز و لاوازییەکانی شەری قارەمانانەی 16ی خاکەلیوەو چۆنیەتی روودان و بەرەنگاربوونەوەی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی ناوچەی بۆکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی لەو کاتە دا خستە روو.  
لە پاش باسەکەی بەرێز کاک رێبوار حسینی ، دەرفەت بە ئامادەبووان درا تا بەشداری بکەن لە باسەکە و بەمجۆرە کۆتایی بە سیمینارەکە هات. 
 

صورة
صورة

صورة


8 ساڵ و 5 مانگ و 27 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی سیمینارێک بۆ یادی شەهیدانی 16ی خاکەلیوە

بەرێوەچوونی سیمینارێک بۆ یادی شەهیدانی 16ی خاکەلیوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران