وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەداری ئامریکا رۆژی هەینی ۲ی خاکەلێوە، 31بەرپرس و دامەزراوەی پێوەندیدار بە وەزارەتی بەرگری رژیمی ئاخوندی خستە ناو لیستی گەمارۆکان.
وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەداری ئامریکا رۆژی هەینی ۲ی خاکەلێوە، 31بەرپرس و دامەزراوەی پێوەندیدار بە وەزارەتی بەرگری رژیمی ئاخوندی خستە ناو لیستی گەمارۆکان.
هەواڵدەری رۆیتەرز :ئامریکا رۆژی هەینی
ووتی: گەمارۆی لە دژی ۱٤کەس و ۱·دامەزراوەی رژیمی ئاخوندی کە پێوەندیان لەگەڵ رێکخراوی لێکۆڵینەوەی نوینی بەرگری SPNDهەیە، وەگەڕ خستۆتەوە .SPNDدامەزراوەیەکە کە رۆڵی کاریگەری لە هەوڵدان بۆ چەک و تەقەمەنی ناوکەیی رژیم ئاخوندی لە رابردودا بوە .
لە راگەیەندراوی خەزێنەداری ئامریکادا هاتووە: لە نێوان ئەوکەسانەی کە لە ریزی گەمارۆدان،گروپی کەریمی کە لەسەر پڕۆژەی پێوەند بە موشەک و تەقینەوە بۆ SPNDکاردەکەن و ۱٤کەس لە پێوەند بەوەدان .
ئامریکا بەردەوامە لە فشارهێنان بۆ رژیمی ئاخوندی و لە هەموو ئامرازێکی ئابوری کەڵک وەرئەگرێ بۆ بەرگری کردن لە دەسڕاگەیشتنی رژیمی ئاخوندی بۆ پەرەپێدان بە چەک و تەقەمەنی کۆمەڵکوژی.
خەزێنەداری ئامریکا لە راگەیەندراوێکدا ووتی: ئەم کارە وەکوو هەڕەشەیەکە بۆ ئەو کەسانە و ئەو دامەزراوانە کە بەتەمای دانوستان لەگەل بەشی دیفاعی رژیمی ئاخوندین.
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا ووتی:بەوەگەڕخستنەوەی ئەم گەمارۆیانە لە دژی ئەوانەی کە پێوەندیان بە بەرنامەی ناوکەیی رژیمی ئاخوندی هەیەو هەروەها ئەوانەی کە دانشمەندی ناوکەیی کۆن بون ،زۆرترین فشار لە دژی رژیمی ئاخوندی درێژە ئەدەین .
هەروەها ووتی :بۆ لەناوبردنی هێزی چەک وتەقەمەنی کۆمەڵکوژی رژیمی ئاخوندی و روبەڕو بونەوە لەگەڵ کردەوەی نایاسایی ئەوان بەردەوامین .