لەسێدارەدانەکان پاش ڕاگیرانێکی کاتی دەستی پێکردەوە
دوای نزیک بە ٥٠ ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمە، ئیعدامی هاووڵاتییانی ئێرانی لە گرتووخانەکانی رژێمی ئاخوندی دەستی پێکردەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووەوە نزیک بە ١٠ زیندانی لە گرتووخانەی ڕەجایی شار گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و ئەگەری لەسێدارەدانیان لەئارادایە. ئەو ڕێژە لە زیندانییان کە هەندێ سەرچاوە بە ١٢ کەسیان نووسیوە، تۆمەتی "قتل و قصاص"یان لەسەرە و شیمانە دەکرێت کە حوکمەکەیان سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.ڕەوتی ئیعدامەکان لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی ٧ی ڕەشەمەی ٩٤ بە هەندێ هۆکار و تێبینیی دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ڕاگیرابوو بە چەشنێک کە لە ناوەڕاستی بەفرانباری ڕابردووەوە، حوکمی لەسێدارەدان لە گرتووخانەی ڕەجایی شار بەڕێوە نەچووە. هەرلەم پێوەندییەدا، سەرەتای ئەو حەتوویە ٥ کەس لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ڕەشت لە پارێزگای گیلان لەسێدارە دران. هەروەها ڕۆژی ٢٣ی مانگی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی تورکی ئازەری لە گرتووخانەی تەورێز بە تاوانی "زێنا" ئێعدام کراوە. لەنێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا، ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ڕێژەی لەسێدارەدراوەکانی ئەوساڵی ئێرانی لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا "بێ وێنە" لەقەڵەم دا و ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠ ١٥دا، حکوومەتی ئێران ٩٧٧ کەسی ئێعدام کردووە.
پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی هەرسین ژیانی هاووڵاتیانی تێکداوە
لەکاتێکدا کە پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی شاری خوڕڕەمئاوا تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە. ئاوی خواردنەوەی شارستانی هەرسینیش پیس و قوڕاوی بووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوە، ئاوی خواردنەوەی هەندێک لە ناوچەکانی شارستانی هەرسین زۆر لێڵ و قوڕاوی بووە و لە ماوەی دوو ڕۆژدا هەموو ئاوی شار پیس بووە و دواتر هەندێک لە گەڕەکەکانی شار، ئاوی خواردنەوەیان پچڕاوە. پاش تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە نەبوون، پیسی و لێڵیی ئاوی ئەو شارە، ڕێکخراوە حکوومەتییەکان بە تانکر ئاو بۆ خەڵک دابین دەکەن کە ئەو ئاوەش بەپێی ڕاپۆرتەکان زۆر خاوێن نیە. لەو پێوەندییەدا، هاووڵاتیانی شاری هەرسین سکاڵانامەی خۆیان لە ڕاگەیەنە ناوچەییەکانی خۆیاندا بڵاو کردووەتەوە و بەپێی ڕاپۆرتی "افکار نیوز" یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی "گالقانی" شاری هەرسین بەو مالپەڕەی ڕاگەیاندووە کە هەندێک لە هاووڵاتیان گیانلەبەری وەک کرمیان لە بۆڕی ماڵەکانی خۆیاندا بینیوە. هاووڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی شارۆچکەی "سەراب" سەر بە شاری هەرسین لەو بارەیەوە دەڵێت: چەند ڕۆژێکە کە ژیانی ئێمە تەواو تێکچووە و پچڕانی بەردەوامی ئاو، کێشەی بۆ ساز کردوین..
هیرشی تاوانکاران بۆ سەر زیندانیانی سیاسی کورد لە ورمێ
بە هاندانی بەرپرسانی زیندانی شاری ورمێ، دوو زیندانیی سیاسی لە لایەن چەند تاوانبارێکەوە هێرش کرایە سەریان و برینداریان کردن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی مستەفا سەوزی و عەلی یەگانە، لە لایەن چەند کەسیکی تاوانبار بە (کەتەر و چەقۆ) هێرش دەکرێتە سەریان و بریندار دەکرێن. ئەو دوو زیندانییە دوای ئەو هێرشە، بۆ چارەسەرکردنیان ڕەوانە بێهداریی زیندان دەکرێن و مستەفا سەوزی بە هۆی بەرکەتنی چەقۆوە، زکی دەدڕێت. دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە نێو زیندانیانی دیکەی زیندانی ورمێدا، زیندانیەکان داوا دەکەن لە بەندی ١٣کە شوێنی ڕاگرتنی زیندانیانی تاوانکار بە تاوانانی وەک کوشتن، دزی و مادە سڕکەرەکان، جیا بکرێنەوە و بیانگوازنەوە بۆ بەندی ١٢، بەڵام بەرپرسانی زیندان بە بێ گوێدان بە داواکاریی زیندانیانی سیاسی و دوای تیمار کردنی برینی ئەو دوو زیندانییە، دووبارە دەیانگوازنەوە بۆ بەندی ١٣. بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ سەرجەم ٣٢ کەسی لە زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی تێدایە و بەندی ١٢ تایبەت بە زیندانیانی سیاسی و بەپێی زانیارییەکان، لانیکەم ٥٠ کەسی دیکەش زیندانیی سیاسی، لەگەڵ کەسانی تاوانبار لە بەندەکانی دیکە تێکەڵ کراون..
ژنانی هونەرمەند لە بۆکان پەیامی ئاشتییان بە دنیا دا
کۆمەڵێک لە فەڕشچنانی شاری بۆکان بە چنینی فەڕشی سپیی ئاشتی، پەیامی ئاشتیخوازی و پێکەوە بوون دەگەیەنە جیهان.بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، فەڕشی سپیی ئاشتی بە هەڵگری پەیامی (ئاشتی بۆ هەموو جیهان) بۆ یەکەمین جار بە کواڵیتیی بەرزەوە و کامڵترین ئاستی خۆی لەلایەن ٣٠ کەس لە فەڕشچنانی بۆکانی لە قوناخی تەواوبوون دایە. ئەو کارە هونەرییە لەدوو دانە فەڕش، بە قەوارەی ١٢ و ١٦ میتری و لەدوو ڕەنگی سپی و سەوزی زەیتوونی بۆ خەڵاتکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان و پیشاندانی هەمیشەیی، دەچێندرێت. لێپرسراوی شیرکەتی "مهربافان صلح نواندیشان" کە چنینی ئەو فەڕشەی لەئەستۆیە، باس لەوە دەکات کە وێنەی ١٩٦ کۆتر کە هەڵگری لقی زەیتوونن وەک هێمای ئاشتیخوازی بۆ وڵاتان لەڕووبەری فەڕشەکەدا دەچێندرێت. هەواڵدەریی ئیرنا لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری بایەزید غەفووریەوە ڕایگەیاند: لەو فەڕشەدا وشەی ئاشتی بە زیاتر لە ١٠ ٥ زمانی جیهان نووسراوە کە لە لایەن کۆترێک لە ئێرانەوە لە کاتی فڕین دایە. کاری چنینی ئەو فەڕشە لە ٨ مانگ پێش ئێستا دەستی پێکردووە و تا ئێستا نیوەی چنینی ئەو فەڕشە کۆتایی پێهاتووە و لە ماوی ٤ تا ٥ مانگی دیکە تەواو دەبێت و لە دانیشتنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆتایی مانگی خەرمانان دەست پێ دەکات، پیشان دەدرێت. تێچووی چنینی ئەو فەڕشە زیاتر لە ٣٠ ٠ میلیۆن تمەنە و "رجشمار" (چەمکێک لە فەڕش چنین دایە کە باس لە چۆنیەتی، ماددەی بەکارهاتوو بۆ چنین و چەند بابەتی دیکە لە فەڕشدا دەکات) چنینی ئەو فەڕشە ٧٠ یە. شاری بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێیە و یەکێک لە جەمسەرە گرینگەکانی بەرهەمی فەڕشی دەستچن لە کوردستان ئەژمار دەکرێت.
وڵاتانی جی 7: داواکارین ئێران لەسێدارەدانی نایاسایی رابگرێت
حەوت وڵاتە زلهێزەکە نیگەرانی خۆیان لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران رادەگەیەنن و داوا لهو وڵاته دهکهن لەسێدارەدانی "نایاسایی" رابگرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ 24ی خاکەلێوەی 1395، وهزیرانی دهرهوهی حهوت وڵاته پیشهسازییه زلهێزهکهی جیهان که بریتین له کهنهدا، فهڕهنسا، ژاپۆن، ئهڵمانیا، ئیتاڵیا، شانشینی یهکگرتو و ئهمریکا و نوێنهری باڵای یهکێتی ئهوروپا، له تۆکیۆی پایتهختی ژاپۆن کۆبوونهوه. لە بەیاننامەی حەوت وڵاتە زلهێزەکەی جیهاندا هاتووە: "ئەندامانی گرووپی G7 جگە لە تاووتوێکردنی رێککەوتننامەی ناوەکەی ئێران و گرووپی 5+1 و داکۆکی لە جێبەجێکردنی تەواوەتی رێککەوتننامەکە دەکەن".حەوت وڵاتە زلهێزەکەی جیهان داواش لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی کرد کە چاودێری تەواو بخاتە سەر جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکە. لە بەیاننامەکەدا بانگهێشتی رژێمی ئاخوندی ئێران کراوە کە هەوڵی تەواو بدات بۆ بەرقەراری ئاشتی لە ناوچەکەدا بەتایبەت سوریا، یەمەن و عیراق و پێشڕەوی و گەشەی هێزە تیرۆریستییەکان. لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە: "داواکارین رژێمی ئاخوندی ئێران رێز لە بەڵێنەکانی خۆی بگرێت کە سەبارەت بە مافی مرۆڤ بە نەتەوە یەکگرتووەکانی داوە، لە بوارەکانی ئازادی رۆژنامەوانی، ئازادی بیروڕا و مەزهەب و بابەتەکانی تری پەیوەست بە مافی مرۆڤەوە و هەموو لەسێدارەدانەکانیش کە هیچ ئیعتیبارێکی یاساییان نییە رابگرێت".
رۆژنامهیهکی نزیک له ئهردۆغان: ئهمریکا بهنهێنی لهگهڵ داعش کۆبووهتهوه
حهوت کارمهندی دهزگای ههواڵگری ئهمریکا له ناوچهی حهویجه و به نێوهندگیریی دوو عهشیرهتی ناوداری موسڵ لهگهڵ بهرپرسێکی گهورهی داعش به ناوی "ئهبو ئهحمهد ئهلعهلوانی" کۆبوونهتهوه، بهپێی راپۆرتی رۆژنامهی یهنی شهفهقی نزیک له ئهردۆغان.پێشتر بۆ ئهو چاوپێکهوتنه عهشیرهتی (تهیی) نزیک له تورکیا ئهرکدار کراوه، بهڵام بهبیانووی ئهوهی پێدهچێت ئهو چاوپێکهوتنه ئاشکراببێت واز لهو عهشیرهته هێنراوه و بهنێوهندگیری عهشیرهتی شهممهر و جبوری دوو عهشیرهتی گهورهی موسڵ کۆبوونهوهکه ئهنجامدراوه. رۆژنامهکه نووسیویهتی، لهکاتێکدا بۆ شهڕی داعش له عیراق، ئهمریکا نزیکهی 400 راوێژکاری سهربازی خۆی دهنێرێته عیراق به ههماههنگی لهگهڵ سوپای عیراق و پێشمهرگه و حهشدی شهعبی له دژی داعش ئۆپهراسیۆنهکانی ئهنجامدهدات، له ههمانکاتدا ئهمریکا لهگهڵ فهرماندهکانی پێشووی حزبی بهعس که لهناو داعشن کۆدهبێتهوه. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئهبو ئهحمهد ئهلعهلوانی کە ئەمریکا لەگەڵی دانیشتنی کردووە، لهسهردهمی سهدام حسێن یهکێک له فهرماندهکانی سوپای کۆماری بوو. ئامانجی ئهمریکا لهو چاوپێکهوتنانهی بۆ ئهوهیه که بتوانێت کۆنه بهعسیهکانی ناو داعش که به ناوی سوپای نهقشبهندی و موسڵاوین بخاتهوه پاڵ خۆی.
ئەمریکا: هەڵبژاردنی سوریا شەرعییەتی نییە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنە پهرلهمانییهکهی سوریا گوزارشت لە هەموو خەڵکی ئهو وڵاته ناکات و لای ئهوان شەرعییەتی نییە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لهچهند مانگی رابردوودا بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوریای ڕاگەیاند و بڕیارە سبەینێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.هیشام شەعار لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی سوریا رایگەیاند، بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکانی سوریا، ئەمڕۆ سێشەممە بە ماوەی (بێدەنگی) دادەنرێت و کاندیدەکان پروپاگەندەکانیان راگرتووە و سبەینێ هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سوریادا، گفتوگۆکانی ئاشتی ژنێف دەستپێدەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ستیڤان دی مستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی و لەولاشەوە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەستپێکردووە..