وەک نەریتێکی ساڵانە، رێورەسمی نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەلاتی نۆروێژ بەشێوەیەکی بەشکۆ بەرێوەچوو.
وەک نەریتێکی ساڵانە، رێورەسمی نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگی وەلاتی نۆروێژ بەشێوەیەکی بەشکۆ بەرێوەچوو.
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 29ی رەشەممەی 1397ی هەتاوی بەرامبەر بە 20ی مارسی 2019 بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ناوچەی ئۆستفۆڵدی وەڵاتی نۆروێژ رێورەسمی ئاگری نەورۆز لە شاری سارپسبۆرگ بە شێوەیەکی بەشکۆ بەرێوەچوو.
رێورەسمەکە لە چەند بڕگەی جیاجیای پەیامی کۆمیتەی بەرێوەبەری و شیعر و هۆنراوە پێکهاتبوو. پەیامی کۆمیتەی بەرێوەبەری ئاهەنگی نەورۆزی لە شارپسبۆرگ لەلایەن سۆران مەحمودیەوە پێشکەش کرا. لە دوای چەند هۆنراوەیەک فەرمانداری سارپسبۆرگ بەرێز سیندرا مارتینسێن بەوبۆنەوە وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
لە دوای وتارەکەی سیندرا مارتینسین، چەند پارچە هۆنراوەیەکی تایبەت بە نەورۆز لەلایەن خاتوو کەژاڵ کاکەییەوە پێشکەش کرا.
لە پاش پەیام و هۆنراوەکان ئاگری نەورۆز لەلایەن چوار کەس لە ئامادەبووان کرایەوە و بەشداربووان بە گۆڤەند و هەڵپەرکێ شایی و خۆشی خۆیان بەبۆنەی نەورۆزەوە دەربری و جەژنە پیرۆزەیان بە یەکتری دەگوت.
شایانی گوتنە ئەندامانی سازمانی خەبات لە ناوچەی ئوستفۆڵد زۆر چالاکانە بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان کرد.