سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پرسهو هاوخەمی قوڵی خۆی پێشکەش بە خانەوادەی قوربانیانی لافاوەکانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان بهگشتی و
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پرسهو هاوخەمی قوڵی خۆی پێشکەش بە خانەوادەی قوربانیانی لافاوەکانی چەند رۆژی رابردووی ناوچە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان بهگشتی و بە تایبەتیش شاری شیراز رادەگەیهنێ. لهئهنجامی ئهو بارانه زۆرهی که پێشبینی کراو بوو، گهلێک شار و گوند و ناوچه و بهزۆریش شاری شیراز کهوتنه بهر لافاو. ئهم کارهساته وێڕای خهسارهتی مادی و زیانێکی زۆر لهمڵک و ماڵی هاووڵاتیان زیانی گیانیشی بهدواوه بوو.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئومێدی شیفا و گەڕانەوەی تەندورستی خێرای بریندارانی ئەو کارەساتەی هەیەو داوا لە سەرجەم خەڵکی ئێران و بە تایبەتی خەڵکی کوردستان دەکات فریای زیان لێکەوتووانی کارەساتی لافاوی شارەکانی ئێران بکەون. لەهەل و مەرجێکدا کە خەڵکی ئێران لەگەڵ قەیران و کێشەی جۆراوجۆر روبەڕون کە لە سیاسەتی هەڵە و دژە خەڵکی دەسەڵاتی ئاخوندەکان سەریان هەڵداوە، بەو حاڵەش دەسەڵاتدارانی رژیم و لە سەروویانەوە ئاخوند خامنەیی و روحانی تەنیا لە بیری هێشتنەوەی پێگە و دەسەلاتی دیکتاتۆرانەی خۆیاندان و گرینگی بە بارودۆخی نالەباری خەڵک و یارمەتی گەیاندن بە زیان لێکەوتووان نادەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سیاسەتی دژی خەڵکی و گەندەڵکاری حکوومەتی ئاخوندی و دامەزراوە سەرکووتگەر و تاڵانچیەکانی بۆ لە ناوبردنی ژینگەی ووڵات بە بەرپرس دەزانێ و پێی وایە ئەو سیاسەتانە بوونەتە هۆی پەرەسەندنی لافاو و قەیرانە ژینگەییەکانی لە ئێران. سەرەڕای ئەو گشتە وێرانیە لە ئێران، بە داخەوە ئاخوندەکان بە دزی و تاڵان بردن و بە فیرۆدانی پووڵی خەڵکی ئێران و خەرج کردنی ئەو گشتە پووڵە لە سەرکووتی خەڵک و بەخشینی بە گرووپە ترۆریستیەکان و بەرنامە شەرخوازانەکانی و هەروەها بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمی، بوونەتە هۆی وێرانی و تێکچوونی زیاتر و بێبەشی زیاتری بێبەشان و لێقەوماوان. کارەساتی لافاو و کاریگەرییە خەراپەکانی، ئەگەرچی روداوێکی سروشتین ، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە لێنەهاتوویی و گوێ پێنەدانی ئاخوندەکان بۆتە هۆی وێرانی و زیانی زیاتر.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران جارێکی تر هاوخەمی خۆی بە سەرجەم خەڵکی ئێران و خانەوادەی قوربانیان رادەگەێنێ و کەمتەرخەمی و جینایەتکاری دەسەڵاتی ئاخوندەکان بۆ خەڵکی زیان لێکەوتوو لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە کردەوەێکی نامرۆڤانەو دژە ئینسانی دەزانێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی
27/3/2019