یه‌ک شه‌مه‌ 

27 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دۆناڵد ترامپ: هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام لێکدانەوەکانی رژیمی تێکداوە

دۆناڵد ترامپ: هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام لێکدانەوەکانی رژیمی تێکداوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا ، شەوی سێشەممە 13ی خاکەلێوەی 98، لە کۆبونەوەی کۆماریخوازەکانی کۆنگرەدا گووتی: بەچوونەدەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنی ناسراو بە بە

 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا ، شەوی سێشەممە 13ی خاکەلێوەی 98، لە کۆبونەوەی کۆماریخوازەکانی کۆنگرەدا گووتی: بەچوونەدەرەوەی ئامریکا لە رێکەوتنی ناسراو بە بەرجام، هەڵسەنگاندنەکانی رژیمی ئاخوندی تێک داوەو ئیتر ئەو رژیمەی پێش دووساڵ لەمەوبەر نییە.
رژیمی ئێران لەئێستادا شاهێدی نارەزایەتی خەڵکی، و قەیرانی ئابورییە کە شتێکی وای نەماوە، ئەو رێکەوتنە ئەتۆمی و پوڵیە کە بەشێوەیەکی نەقد و بە فرۆکە دەدرایە رژیم، کارێکی هەڵە بوو.
لەلایەکی دیکەوە برایان هۆک، رێکخەری هەنگاوەکان لەدژی رژیمی ئاخوندی لە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنیدا گووتی: ئامریکا لەوەتەی گەیشتۆتە دەسەڵات تا ئێستا زیاتر لە 970 دامەزراوەو شەخسی ئێرانی خستۆتە ناو لیستەوە...
گەمارۆ نەوتیەکانی ئێمە لە مانگی مەی 2018 وە نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار بۆشکە نەوت لە هەناردەی نەوتی ئێرانی لەبازار دەرکردووە.
ئەو گەمارۆیانە رژیمی ئاخوندی لە زیاتر لە 10 میلیارد دۆلار داهات مەحروم کردووە، ئەمەش دەبێتە لەدەست دانی نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا.
بەحوکمی ئەوەی کە سوپای پاسداران زیاتر لە نیوەی ئابوری ئێران کۆنترۆڵ دەکات، ئەم نەبوونی سەرمایەگوزاریە بەمانای پوڵێکی کەمترە بۆ هێزەکانی قودس و کاناڵی هێزەکانی سەر بە ئێران. گەمارۆکانی ئێمە لەحاڵی برینی پشتیوانیەکانی رژیمە لە گروپە ترۆریستیەکانی سەر بە وڵاتەکەی.
 


5 ساڵ و 2 مانگ و 12 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆناڵد ترامپ: هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام لێکدانەوەکانی رژیمی تێکداوە

دۆناڵد ترامپ: هاتنەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام لێکدانەوەکانی رژیمی تێکداوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران