لە چەند رۆژی رابردووداو، دوو کردەوەی ترۆریستی بەکرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی لە بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پووچەڵ کرانەوە. بێگومان سیاسەتی ترۆر و کوشتاری هێزە ....پووچەڵبوونەوە
لە چەند رۆژی رابردووداو، دوو کردەوەی ترۆریستی بەکرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی لە بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پووچەڵ کرانەوە. بێگومان سیاسەتی ترۆر و کوشتاری هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستان یەک لە سیاسەتە هەر لەمێژینەکانی سیستەمی مرۆڤ کوژی ئاخوندییە و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لەماوەی 36 ساڵ خەباتی شێلگیرانەی دا زۆرجار رووبەرووی سیاسەتی ترۆری رژیمی ئاخوندان بۆتەوە.
هەر چەند لەماوەی چەند ساڵی رابردوو ئەو سیاسەتە لەراست هێزە کوردستانیەکانی کوردستانی ئێران کەمتر دەبیندرا، بەڵام لەدوای شکستە یەک لەدوای یەکەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران لە دەرەوەی ئێران و لەناوەوەی ئێران، گەرم داهێنانەوەی ترۆری موخالفانی رژیمی ئێران چاوەروان کراو بوو. ئەو هەوڵە ترۆریستیانە زەنگی ئاگادار کردنەوەێکە بۆ هەموو تێکۆشەران و هێزە دژبەرەکانی ئێران کە پێویستە لەراست ئەو قۆناغە نوێیە وریاتر و لەسەر هەست تر و یەکگرتوو تر بین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ پووچەڵبوونەوە و سەرنەکەوتنی پیلانگیرییەکانی رژیمی ئاخوندی ئەو کردەوە ترۆریستیانە بە توندی مەحکووم دەکات و داوا لە سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەکانی هەرێمی و جیهانی دەکات لەراست ئەو سیاسەتە چەپەلەی دەسەلاتدارانی رژیمی ئاخوندی بێدەنگ نەبن و لەگەڵ ئەوەش دا باشترین و خێراترین چارەسەر بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ ئەو جۆرە کردەوانە لەیەکریزی و یەکگرتوویی هێز و سازمانە خەباتکارەکانی کوردستانی ئێران دەبینێ.
سازمانی خەبات ی کوردستنی ئێران
کومیتەی ناوەندی
19ی پووشپەری 1394