کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم بەسەختی برینداربوو. ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ١٥ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە سنوورەکانی بانە
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیم بەسەختی برینداربوو. ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ١٥ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە سنوورەکانی بانە پۆلێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە، و کۆڵبەریک بەناوی محەممەد کوری ئەحمەد، خەڵکی گوندی گووزەلە، بە سەختی بریندار بووە.
هەواڵدەری هەنگاو: ناوبراو گوللە بەر سکی کەوتووە و بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.