هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس، رۆژی یەک شەممە 18ی خاکەلێوە نووسی: دەوڵەتەکەی ترامپ ئامادە دەبێ بۆئەوەی سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی وەک رێکخراوێکی ترۆریستی دەرەکی ناو
هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس، رۆژی یەک شەممە 18ی خاکەلێوە نووسی: دەوڵەتەکەی ترامپ ئامادە دەبێ بۆئەوەی سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی وەک رێکخراوێکی ترۆریستی دەرەکی ناوزەد بکات، ئەمەش هەنگاوێکی کەم وێنەیە لەدژی هێزێکی سەربازی وڵاتێک.
ئەو هەواڵدەریە نووسی، پلەدارانی ئامریکای وتویانە کە تا رۆژی دووشەممە 19ی خاکەلێوە، لەوانەیە ئەم بابەتە بڵاو کرێتەوەو ئەمەش لەدوای مانگێک تووند بوونی لێدوانەکانی دەوڵەتی ئامریکا لەدژی رژیمی ئێران و پشتیوانیەکانی لە گروپە چەکدارەکانی لە سوریە، یەمەن.
ئەو هەواڵدەریە هەروەها نووسی: ئەمە یەکەم ناوزەد کردنێکە لەلایەن دەوڵەتی ئامریکاوە سەبارەت بەم شێوە ناوزەد کردنەی هەموو بەشەکانی دامەزراوەیەکی دەرەکی وڵاتێک، ئەگەرچی کۆمەڵێک بەشی سپا و بەتایبەتیش هێزی قودس کە پێشتر لەلایەن ئامریکاوە کراوەتە ئامانج.
لەهەمانکاتدا فاکس نیوز 18ی خاکەلێوە نوسی: کۆشکی سپی ئەمرۆ دوشەممە خستنە ناو لیستی ترۆری سپاسی پاسدارانی ئینقلابی ئێران رادەگەیەنێ.
ئێریک شاون موجری فاکس نیوز ووتی: پێمان وتراوە کە چاوەروان دەکرێت دەوڵەتی ترامپ سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی وەک گروپێکی ترۆریستی دەرەکی رابگەیەنێت و ئەمەش یەکەم جار دەبێت کە واشینگتۆن بەرەسمی ئەم بەرچەسپە دەدات لە هێزی سەربازی وڵاتێک.