وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هێزەکانی سپای پاسدارانی وەک گروپێکی ترۆریستی دەرەکی ناوزەد کرد.
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا هێزەکانی سپای پاسدارانی وەک گروپێکی ترۆریستی دەرەکی ناوزەد کرد.
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 19ی خاکەلێوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند کە واشینگتۆن ئەمرۆ بۆ یەکەمجار هێزی سەربازی وڵاتێک دەخاتە لیستەی ترۆرەوە.
وڵاتە یەکگرتووەکان لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی سەر بە سپای پاسداران و نزیکەی 9 رێکخراوی بەشێوەیەکی گشتی خستۆتە لیستەوە.
ئاسۆشێتدپرێس: دۆناڵد ترامپ، سپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی وەک رێکخراوێکی ترۆریستی دەرەکی ناوزەد کرد، ئەمەش زیاتر بەئامانجی زیادکردنی فشاری نێونەتەوەی لەسەر ئەو وڵاتەیە، ئەمەش جوڵەیەکی کەم وێنەیە، لەبەر ئەوەی ئامریکا پێشتر هیچکاتێک بۆ خستنە نێو لیستی ترۆری رێکخراوێکەوە کەڵکی لە تەواویەتی وڵاتێک وەرنەگرتووە.
هەروەها ترامپ لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جوڵەیە ئەو راستیە دەردەخات کە رژیمی ئێران وڵاتێکی پشتیوانی یەکەمی ترۆریزمە و وە سپای پاسداران دامەزراوەیەکی چالاکە لەو بەشەدا.