پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران و بەرپرسیارەتی ئۆپۆزسیون

بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران و بەرپرسیارەتی ئۆپۆزسیون
کامیل نورانی فەرد

کامیل نورانی فەرد



لەدرێژەی فشارەکانی ویلایەتە یەکگرتووزەکانی ئەمریکا بۆ سەر رژیمی ئێران و سیاسەتی فشاری لەرادەبەردەر رۆژی دووشەممە 19ی خاکەلێوەی 1398 دۆنالد ترامپ سەر

 

کامیل نورانی فەرد

لەدرێژەی فشارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر رژیمی ئێران و سیاسەتی فشاری لەرادەبەدەر رۆژی دووشەممە 19ی خاکەلێوەی 1398 دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا سپای پاسدارانی رژیمی ئێرانی خستە ناو لیستی ترۆرەوە و هەر جۆرە پێوەندیی و هاوکاریی و موعامەلەیێک لەگەل ئەو دامەزراوەیە یاساغ دەکرێ‌.
سپای پاسداران بە باڵی دەرەوە و ناوخوی کە ماوەی 40 ساڵە بۆتە کۆڵەکەی راگرتن و بەردەوام بوونی دەسەلاتداریەتی ئاخوندانی ملهوور لەم ساتە بەدواوە وەک گرووپ و تاقمە ترۆریستیەکانی ئەلقاعیدە و داعش موعامەلەیان لەگەڵ دەکرێ‌ و هەر جۆرە ئالوگۆرێک لەگەل ئەو دامەزراوە سزای قورسی لە لایەن ئەمریکاوە بەدواوە دەبێ و بچووکترین جووڵە و هاتوچۆیێکی سپا دەخرێتە ژێر چاودێری و کۆنترۆلەوە.
سپای پاسداران دەمیک ساڵە کە ئیتر لە قالبی دامەزراوەێکی نیزامی قەتیس نەماوە و ئەمرۆکە بە رادەیێک سنووری دەسەڵاتەکانی فراوان کراوەتەوە کە لەئاستی ناوخۆ بەشێکی بەرچاو لەکەرتی ئابووری ئێران لەژێر دەست و بەرێوەبەری سپای پاسدارانە و بەشێک لە کایەی سیاسی لەناو نیزامی ئاخوندان سپای پاسداران سەرپەرشتی دەکات و وەک ئەهرومێکی بەهێز بەدەست رێبەری نیزام ، عەلی خامنەیی بەکار دەهێندرێ‌ و لەئاستی دەرەوەش دەکرێ‌ بوترێ‌ هاوکات لەگەڵ بردنە پێشەوەی ئەرکی هەناردەکردنی شۆڕش و تێکدانی سەقامگیریی وەلاتان بەشێک لە دیپلۆماسیەت و سیاسەتی دەرەوەش لە ئەستۆی ئەو رێکخراوەیەیە.
بۆیە بێگومان خستنە لیستی ترۆری سپای پاسداران هەواڵێکی خۆش نابێ بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران و لە سەروویانەوە وەلی فەقیە ئەهرومە پڕ کارەکەی لێ دەسێندریتەوە و بێگومان بە تێکچوونی هاوسەنگی هێز کێشەی نێوان گورگەکان و باڵەکانی نێو خۆی پەرە دەستێنێ‌ و هاوکات بە بڕینی سەرچاوەی داهاتی ئەو دامەزراوەیە کێشەکانی نێوخۆی سپای پاسداران تەشەنە دەکات و دەستی سپا لە دەستێوەردانەکانیان لە ئاستی ناوچەکە و ئاژاوەگیرییەکانیان کە بە پشت بەستن بە سەرچاوەی بەهێزی ئابووری دەکرا کورت کرێتەوە.
شەر و بەربەرەکانێی نیوان ئەمریکا و رژیمی ئێران هەتا دێ‌ بەرەو کرانەوەی رەهەندی زیاتر و پەلکێشی سەرتاسەری دەکرێ‌ . بێگومان یەکێک لە ئەگەرەکانی ئەو هەنگاوە بەرچەکرداری رژیمی ئێران دەبێ و هەروەک تا هەنووکەش شاهیدی لێدوانی وەک دژکردەوەی سپا لەهەمبەر ئەو بڕیارەین، بۆیە بچووکترین هەڵەی سپای پاسداران هەر وەک شێمانەی بۆ دەکرێ‌ ئەگەری هاتنە ئارای بژاردەی نیزامی لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لێ دەکرێ‌ و تەنانەت ئەگەر ئێران پێملی مەرجەکانی ئەمریکا بۆ لابردنی گەمارۆکانیش بێ ، هاتنە دەرەوەی سپای پاسداران لە لیستی ترۆر پێویستی بە گۆرانکاریی یەکجار گەورە لە پێکهاتە و بەرێوەبەری و سیاسەتی ئەو ریکخراوەیە هەیە و پرۆسەیێکی درێژخایەن و هەرەس پێهینەر دەبێ.
لە هەل و مەرجێکی لەم چەشنە ئەوەی جێگەی سەرەنج و لێوردبوونەوەی زیاترە ئەرکی هێز و لایەنە سیاسیەکانی دژبەری ئێران چ لە کوردستان و چ لە ئاستی ئێرانە و خەباتی جوڵانەوەی رزگاریخوازانە لەدژی ئێران ئیتر پیناسەی بەرەنگاربوەونەوەی ترۆر و ترۆریسم بەخۆیەوە دەگرێ‌ و ئەگەر پێشتر ئەو پێناسەیە تەنیا لە لایەن ئازادیخوازانەوە بە کاردەهێندرا لەمەوبەدوا لە لایەن بەهێز ترین وەڵاتی جیهان بەرەسمی ناسرا و ترۆریسمی سپای پاسداران و زەرورەتی بەرەنگاربوونەوەی بوو بە بەشێک لە یاسای ئەو وەلاتە.
هاوپەیمانەتی بۆ روبەرووبوونەوەی ترۆریسم لە 11ی سیپتامبری 2001 وە وەک سیاسەتی فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئاستی جیهاندا راگەێندرا و کاری پێدەکرێ و ئەگەرچی ئەو بریارە لە لایەن وەلاتی ئەمریکا راگەێندراوە بەلام بوونی ئەو هاوپەیمانەتیە ڵەمێژینەیە پانتایی کارپێکردنەکەی تەنیا لەچوارچێوەی ئەمریکا ناهێلێتەوە و ئەوە دەرفەتێکی زێرینە تا ئۆپۆزسیونی رژیمی ئێران بە ئامانجی بردنە پێشەوەی خەبات و بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی و یارمەتی نێونەتەوەیی بۆ روبەرووبوونەوەی رژیمی دژی مرۆڤی ئاخوندی و بە پشت بەستن بە سیاسەتی روبەروبوونەوەی ترۆریسم کە هاوکات بایەخێکی نیونەتەوەیشە کەڵکی لێوەربگرن.
جێگەی خۆشیە کە ئەمرۆ پاش ئەو ساڵیانە لە ئاکامی خەباتی هێزە تێکۆشەرانی دژبەری رژیمی ئاخوندی لە ئاستی جیهانیشدا بەفەرمی روانگە و بۆچوونەکانی ئۆپۆزسیون پشت راست دەکریتەوە و رەوایەتی بە خەبات و تێکۆشانی دژی سیستەمی ئاخوندی دەدرێ‌.
بێگومان دۆخی رژیمی ئێران بەو هەنگاوەگرینگەی ئەمریکا بەرەو شڵەژاوی و تێکچوونی زیاتر دەچێ‌ و لە ئاکامی ئەو سەرلێشێوایە دا دەبێ چاوەروانی هەلە ئیستراتژییەکانی ئاخوندان و ئاڵوگۆری قووڵ و بنەڕتی بین.
لەوەها دۆخێکدا ئەوەی دەتوانێ گرەنتی قۆستنەوەی هەلەکە بدا بە بەرەی ئازادیخوازان یەکگرتوویی و یەکگووتاریان لەدەوری درووشمی رووخان و نەهێشتنی سیستەمی ئاخوندی ئێران دەبێ.


5 ساڵ و 7 مانگ و 12 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران و بەرپرسیارەتی ئۆپۆزسیون

بە ترۆریست ناساندنی سپای پاسداران و بەرپرسیارەتی ئۆپۆزسیون

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران