مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ فاکس نیوز لەپێوەند بە خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسدارانەوە گووتی: ئێمە تەنیا راستیەکەمان راگەیاندووە، س
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە وتووێژێک لەگەڵ فاکس نیوز لەپێوەند بە خستنە ناو لیستی ترۆری سپای پاسدارانەوە گووتی: ئێمە تەنیا راستیەکەمان راگەیاندووە، سپای پاسداران رێکخراوێکی ترۆریستیەو ئێمە ئێستا ئەوانمان خستۆتە ناو لیستی ترۆرەوە.
ئێمە هەمیشە هەرکارێک کە پێویست بێت ئەنجامی ئەدەین لەپێناو پاراستنی سەربازەکانمان لە هەرشوێنێک بن.
بەڵام راستیەکە ئەوەیە کە سپای پاسداران تائێستا زیاتر لە 600 سەربازی ئامریکای کوشتووە.
لەبەر ئەوە ئێوە ناتوانن ئاشتی و ئاسایش و ئەمنیەتتان هەبێت لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا بەبێ ئەوەی کە سپای پاسداران لاواز نەکەن، ئەوەش هۆکاری گەمارۆکان و ئامانجی ئێمەیە و ئێمە دڵنیاین کە ئەم فشارە زیاتر گیانی ئامریکاییەکان دەپارێزێت و ئاشتی و ئاسایش و ئەمنیەتی زیاتر لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدا دابین دەکات.
ئەوەی کە ئێمە هەوڵی بۆ ئەدەین ئەوەیە کە ئەم سەرلێشێواویە کەم کەینەوەو ئەو هەڵس و کەوتە شەرئەنگێزیانەی کە ئاخوندە دزە ئێرانیەکان بەشداری تێدا دەکەن لەناو بەرین بۆئەوەی هەڵس وکەوتەکانیان بەشێوەیەکی ئەساسی بگۆرن، بەشێوەیەک کە ئێمە لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتی لە عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەراست پارێزراو بین.
ناوبراو هەروەها لەپێوەند بە قاسم سلێمانی گووتی: قاسم سلێمانی ترۆریستە، خۆی و ئەو سەربازانەی کە ئەو سەرپەرەستیان دەکات دەستیان هەیە لە کوشتنی سەبازە ئامریکاییەکان.