دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی چوارشەممە ریکەوتی 21ی خاکەلێوە، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی
دەورەیەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی چوارشەممە ریکەوتی 21ی خاکەلێوە، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پێشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " ئەبووبەکر چەکوشەیی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیەک لە لایەن بەرێز کاک کەریم فەیزیان فەرماندەی دێرین و چاونەترسی سازمانی خەبات پێشکەش کرا کە تێیدا باس لە ئەزموونی و بایەخی ژیانی پێشمەرگایەتی کرد و بەشێک ڵەوگەنجینە پر بایەخەی لەماوەی ساڵانی پێشمەرگایەتی وەدەستی هینابوو بۆ پێشمەرگەکانی دەورەی هێنایەوە بەرباس و هاوکات لەسەر دۆخی هەستیاری ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی رژیمی ئێران لەدوای خستنی سپای پاسداران بۆ ناو لیستی ترۆرەوە هەڵوەستەی کرد و بەلەبەرچاوگرتنی ئەو هەل و مەرجە نوێیە دوورەدیمەنی بەردەم شۆڕشی رەوای گەلەکەمانی بە روونتر لەجاران پێناسە کرد، و ئەرکی هێزی پێشمەرگەشی بە فراوانتر و قورستر زانی.
لەدوای ووتەکانی کاک کەریمی فەیزیان، لەلایەن یەکێک لە هاورێیانی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لەلایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەکە پێشکەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بەریزەکانی سازمانی خەبات کرا.