حکومەتی سوریە دەڵێت کە هێزی سەربازی ئیسڕائیل بە موشەک هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای حەمما، دەوترێ کە ئامانجی هێرشەکەی ئیسڕائیل بنکە سەربازیەکان
حکومەتی سوریە دەڵێت کە هێزی سەربازی ئیسڕائیل بە موشەک هێرشی کردۆتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای حەمما، دەوترێ کە ئامانجی هێرشەکەی ئیسڕائیل بنکە سەربازیەکانی پەیوەست بە سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان بوە..
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری سوریە، ئەم هێرشە نیوە شەوی شەوی شەممە ۱۳ی خاکەلێوە، روویی داوە.
بەووتەی چالاکانی سیاسی لە ناوچەی حەمما، ئامانجی هێرشەکە لێدانی بنکەو بارەگاکانی سوپای پاسداران و هاوپەیمانەکەی (حیزبوڵڵا)بوە.
ئیسڕائیل چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر بنکە سەربازیەکانی سەر بە رژیمی بەشار ئەسەد لە سوریە، دواین جار لە مانگی مارس بووە کە ئیسڕائیل هێرشی کردۆتە سەر ئەو بنکە سەربازیانەی باکوری شاری حەڵەب کە لەژێر چاودێری سوپای پاسداران دایە.
ئیسڕائیل کە هەمیشە لەبارەی هێرشەکانی خۆی لە سوریە بێدەنگ دەبوو، ئەمجارە بە ئاشکرا پشتگیری لەو هێرشە کرد کە کردبویە سەر بنکە سەربازیەکانی حکومەتی ئێران لەسوریە. ئیسڕائیل رژیمی ئاخوندی بەوە تاوانبار دەکات کە دەیهەوێت بوونی سەربازی خۆی لە سوریە ئیسپات بکات کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی حزب اللە و هەروەها هەرەشەش لە ئەمنیەتی ئیسڕائیل دەکات.