کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی خۆی بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی کوژرا.
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی خۆی بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی کوژرا.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی لە سنووری شاری خۆی کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن 24 ساڵە بەناوی بەهمەن رەوشەنی، کوری بەیات، دانیشتووی ئاوایی بلەسووری خواروو سەربە ناوچەی ئەلەندی شاری خۆیان دایە بەر دەسترێژی گوللە و کوشتیان.
ئەوە دوهەمین کۆڵبەری خەڵکی ئەلەندە کە لە ماوەی کەمتر لە یەک حەوتوودا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رژیمی ئاخوندی دەکوژرێ.
هەواڵدەری هەنگاو: چوارشەممەی حەفتەی رابردووش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ئەلەند بە ناوی بێهروز چەتۆزادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژرا.
لە ماوەی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی (٢٠ ی مارسی ٢٠ ١٨ هەتا ٢٠ ی مارسی ٢٠ ١٩)، لانیکەم ٢٥٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ٧٥ کۆڵبەر گیانیان لە دەست داوە و ١٨٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.