دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی کورد لە میاندوئاو
سێ هاووڵاتی کورد لە شاری میاندوئاو لە لایەن هێزە ئەمکنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە چەند رۆژی رابردوو سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی محەمەد، سامان و مۆحسن لە میاندوئاوی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە لایەن هیچزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو سێ شارۆمەندە کوردە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراون. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی راگیرانی ئەم سێ هاووڵاتیە هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نیە.
چالاکێکی ناسراوی مافی مرۆڤی کورد لێی دەدرێت
کەسانێکی نەناسراو، لە سەر یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە هێرش دەکەنە سەر وتەبێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و لێی دەدەن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی دوێنێ، ئیجلال قەوامی چالاکی مافی مرۆڤی کوردستان، لە لایەن هەندێک ماتۆڕسواری نەناسراوەوە هێرش کراوەتەسەری و لێی دراوە. وتەبێژی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە: "لە ڕێی گەڕانەوەم بۆ ماڵەوەدا، دوو کەسی ماتۆڕسوار بانگیان کردم و هەرکە گەیشتنە نیزیکمەوە، بە مست لە سەروچاومیان دا و ڕایانکرد". ئیجلال قەوامی باسی لە بەدواداچوونی ئەم هێرشە، لای لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد. پاش هێرش کردنەسەر ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستانیش بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، خوازیاری "ناساندنی بڕیاردەران و جێبەجێکارانی" هێرش بۆ سەر ئیجلال قەوامی بوو.
کەمتەرخەمیی پزیشکانی نورئاوای لوڕستان قوربانی لێکەوتەوە
جارێکی دیکە ناشارەزایی و کەمتەرخەمی پزیشکان، بوو بە هۆیگیانلەدەستدانی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵەی نورئاوای لوڕستان.بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان بە ناوی شکۆفە فەتحیئابادی کە تووشی نەخۆشیی ڕێخۆڵەکوێرە هاتبوو ، ڕۆژی ٢٠ ی ڕەشەمە، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە دەبرێتە نەخۆشخانەی نورئاوای لوڕستان و بە هۆی نەشارەزایی پزیشکانەوە بەشێک لە ڕیخۆڵەکانی ئەو کچە دەپسێندرێت. پاش ئەوەی شکۆفە دەبرێتە ژووری نەشتەرگەری، دوکتورەکان بە هۆی کەمتەرخەمیەوە بەشێک لە ڕێخۆڵەکانی ئەو کچە دەبسێنن و بەو هۆیەوە باری تەندرووستیی ناوبراو ڕۆژ لە داوی ڕۆژ خراپتر دەبێت و بەپێی هەڵسەنگاندنی پزیشکی نەخۆشخانەی نورئاوا، بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان دەگوازرێتەوە. شکۆفەی تەمەن ١٣ ساڵ دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ئیمام ڕەزای کرماشان، جارێکی دیکە نەشتەرگەری بۆ دەکرێتەوە، بەڵام نەخۆشییەکەی چارەسەر نابێت و دوای دوو جار نەشتەرگەریی و ٢١ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە دواجار گیانی لەدەست دا.ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوە، بنەماڵەی شکۆفە بۆ وەرگرتنی تەرمی کچەکەیان دەچنە نەخۆشخانە، بەڵام دوکتورەکان تەرمەکەیان پێ نادەنەوە و داوای ٤ میلیون و ٦٠ ٠ هەزار تەمەن دەکەن و دواتر پێیان ڕادەگەیەنن کە ئەوە تێچووی گشتی نیە و دەبێ ٨٧ میلیۆن تەمەن بۆ وەرگرتنی تەرمەکە بدەنە نەخۆشخانە.
کوشتنی هاووڵاتیێکی ئەهوازی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە
هێزە ئەمنیەتییەکانی رژێمی ئاخوندی لە پارێزگای ئەهواز، لە بۆسەیەکدا سێ هاووڵاتیی عەرەبیان دایە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا یەکێکیان دەکوژرێت و دوو کەسەکەی دیکەش بریندار دەبن.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرلە ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ی خاکەلێوە، دوای ڕاوەدوونانیان، سێ هاووڵاتیی عەرەب لە پارێزگای ئەهەواز، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە گەمارۆ دەدەرێن و تەقە لە ماشینەکەیان دەکرێت کە لە ئەنجامدا، یەکێکیان بە ناوی فەیسەڵ عەبیداڵی تەمەن 27 ساڵ، دەست بەجێ گیانی لە دەست دەدات. بۆسە نانەوەی هێزە ئەمنیەتییەکان لە ڕێگای نێوان ئەهواز-خەفاجیە ڕوویداوە. دوو هاووڵاتییەکەی دیکە، بە ناوەکانی "سەعید سواری"، خەڵکی "کوی عەلەوی" لە لای کڵۆکیەوە و "خەلیل عەبیداوای"یش کە ئامۆزای فەیسەڵە، لە "گەڕەکی ئەهواز" لاقی بریندارکراوە. .
راپۆرتی ساڵانەی ئەمریکا: پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران دریچژەی هەیە
دەوڵەتی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەمەر بارودۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان و بە تایبەت ئێران بڵاو کردەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رژێمی ئاخوندی ئێرانی لە پاڵ وڵاتانێک وەک، کوریای باکوور، کوبا، تاجیکستان و چین وەک وڵاتانی ئیستبدادی و دیکتاتۆر ناو لێ بردووە کە بە شێوەی بەربڵاو مافی شارۆمەندان پێشێل دەکەن. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ساڵی رابردووی میلادی لە سێدارەدانەکان لە ئێران درێژەی هەبووە بە شێوەێک کە زیاتر لە 964 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە 33 حاڵەتی لە بەر چاوی خەڵکەوە بووە. هەروەها لەم راپۆرتەدا باس لە شکەنجەی زیندانیان و بە تایبەت زیندانیانی سیاسی کراوە و رەخنەی توند لە شێوەی ناڵەباری کردار لەگەڵیان کراوە.
کوژرانی لانیکەم 7 پاسداری رژێمی ئاخوندی لە سووریە
لانیکەم 7 پاسدار و بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی لە سووریە کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی رابردوو 25ی خاکەلێوەی 1395، هەواڵدەرییەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی هەواڵی کوژرانی 7 پاسدار و بەکرێگیراویان لە سووریە بڵاو کردەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، حەوت پاسداری رژێمی ئاخوندی بە ناوەکانی، عەمار بەهمەنی، مۆجتەبا حەسەنی، عەلی هادی، رەزا عەبد، ساڵح محەمەد، عەباس مەزهەر و عەلی حەسەن کە بۆ کوشتاری خەڵکی بی تاوانی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە کوژراون.
لاپهڕهکانی پاناما مامەڵەی نایاسایی بە تابلۆ هونەرییەکانەوە کراوە
دوایی بڵاوبوونهوهی لاپهرهکانی پاناما، دۆکیومێنتهکان تهنها کاروباری سیاسی و بازرگانی نهگرتهوه، بهڵکو توانراوه لهرێگای کۆمپانیای "مۆساک فۆنسکا"ەوە بازرگانی به 118 بهرههمی هونهری بکرێت، وهک بهرههمهکانی پیکاسۆ و جاسپهر جۆنز و فرانک ستێلا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دوای ئهوهی بهرههمه هونهرییهکان لهلایهن خاوهنهکانیانهوه به نهێنی دهفرۆشرێنه کۆمپانیایەک که بازرگانی ملیۆنێر"جۆی لۆیس"، سهرپهرشتی دهکات، له ههمان رۆژیشدا له کریستیز مهزاد دهکرێن تاوهکو وهک کۆلێکشنی گانز بفرۆشرێن. ههردوو پێشانگای کریستیز و گانز له رووی یاساییهوه ڕێگه پێدراون. ئەوەش بە پێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز. کۆمپانیای مۆساک فۆنسکا کۆمپانیایەکی راوێژکاری یاساییە و بە یەکێک لە نهێنیپارێزترین کۆمپانیاکانی جیهان دادەنرێت کە کاری کردووە بۆ ئەوەی دەیان کۆمپانیای وەهمی بتوانن لە رێگەی ئەوەوە مامەڵە نایاساییە داراییەکانیان ئەنجامبدەن بەبێ ئەوەی هیچ باجێک بدەن. تابلۆکانی پیکاسۆ (ژنهکانی جهزائیر) له گالهری گانز له 1997 به 31.9 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه، بهڵام ساڵی ڕابردوو له کریستیز به 174،9 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه.هەروەه رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، فلیپ ماستراچی، نهوهی ئۆسکار ستێتنهر، له یهکێک له دادگاکانی ئهمریکا داوای یاسایی لهسهرخاوهنی گالهری "هیلی ناهماد" بهرزکردووەتهوه، که لهئێستادا لهو پیشانگایەدا دانراوه، رایدەگەیەنێت ئهوان دهڵێن بهرههمهکان دهکڕنهوه و یهکهم کهسی خاوهن بهرههمهکان نین ، بهڵام بهپێی لاپهرهکان پهناما بێت ئهوا له نهوهدهکان (سهنتهری نێودهوڵهتی هونهری SA) تابلۆکهی کڕیووه وه کەسێک بە ناوی "ئیزرا ناهماد" دامهزرێنهری کۆمپانیاکه بووه.