لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی دێهلوڕان و مەریوان خۆیان کوشتووە.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی دێهلوڕان و مەریوان خۆیان کوشتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، ژنێکی گەنجی خەڵکی دێهلوڕان بە ناوی “سیمین موحیبی” تەمەن 24 ساڵ، خۆی کوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیمین بە هۆی کێشەی خانەوادەی و لە رێگای خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کورێکی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی ناسر نیکخا بە هۆی کێشەی خانەوادەییەوە خۆی لەدار داوە.